به‌رپرسانی گه‌شتوگوزاری كوردستان ده‌ڵێن، له‌مساڵدا ئاماده‌كارییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به شیرینی و پێدانی ڕێنوێنی به گه‌شتیاران و ناوچه گه‌شتیارییه‌كان، پێشوازی له گه‌شتیاران بكه‌ن.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، ئاماده‌كاری له ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌مساڵ تیمه‌كانیان ده‌ڕۆنه بازگه‌كان و به‌هاوكاریی هێزه‌كانی ئاسایش، كارئاسانی ده‌كه‌ن بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی گه‌شتیاران، تیمه‌كانمان ڕێبه‌ری گه‌شتیاری و شیرینی به‌سه‌ر گه‌شتیاراندا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
روونی كرده‌وه كه تیمه‌كانیان به‌رده‌وام له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان، چاودێری ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و نرخ ده‌كه‌ن، ڕێگری ده‌كرێ له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی پێداویستی و كه‌پره گه‌شتیارییه‌كان، به هاوكاری ڕێكخراوه‌كان چه‌ند هه‌نگاوێكیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ كه‌مپینی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان و هه‌ڵمه‌ته‌كه تا دوای نه‌ورۆز به‌رده‌وام ده‌بێت، تیمی گه‌شتیاری له‌سه‌ر ڕێی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان، كیسی خۆڵ به‌سه‌ر گه‌شتیاراندا دابه‌ش ده‌كات.
تیمه‌كانیان به‌رده‌وام له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان، چاودێری ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و نرخ ده‌كه‌ن
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی راگه‌یاندن، بنكه‌كانی گه‌شتیاری كه كه‌رتی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن، به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندانی بیانی و ناوخۆیی، ئاهه‌نگی گه‌وره ده‌گێڕن و هاوشێوه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ، پلاتفۆرمی ''ئین سلێمانی'' به‌ڕێوه ده‌چێته‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ته‌واوی میوانخانه و ڕێستورانت و نانه‌واخانه‌كان، ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ده‌بێت له ڕۆژانی نه‌ورۆزدا كراوه بن، تا گه‌شتیاران بتوانن سوود له خزمه‌تگه‌زارییه‌كانیان وه‌ربگرن.
جێی باسه 85%ی گه‌شتیاران له پارێزگاكانی عێراقه‌وه دێن و ئه‌وه‌ی تر له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ئه‌وروپا روو له كوردستان ده‌كه‌ن. گرووپێكی 40 كه‌سیی گه‌شتیاران له ئه‌وروپاوه به ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتوون تا به‌شداری ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز بكه‌ن.
به‌گوته‌ی ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، ساڵی ڕابردوو زیاتر له شه‌ش ملیۆن گه‌شتیار ڕوویان له كوردستان كردبوو و هه‌وڵ ده‌درێ بۆ ئه‌مساڵ ژماره‌كه زیاتر به‌رز بكرێته‌وه.
هه‌ڵه‌بجه \ عه‌زیز ڕه‌سووڵ