به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئامرازێكی ئاگركردنهوهت پێ بێ، توانای ئاگركردنه‌وه بۆ ئه‌و شته‌ی ده‌ته‌وێ له‌كاتی گه‌شت و سه‌یران و مانه‌وه له كێ‌و و ده‌شتدا بۆ ماوه‌یه‌كی كورت یان له شه‌ودا پێویسته، ده‌بێت فێری ببیت له‌م كاته‌دا چۆن ئاگر بكه‌یته‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
wikihow"، ده‌بێت ئه‌وه فێر بیت چۆن ماده‌یه‌كی سووتێنه‌ر دروست بكه‌یت، بۆ كردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه و پاشان دروستكردنی شوێنێك ئاگره‌كه‌ی له‌ناو بمێنێته‌وه.
به به‌كارهێنانی پاتری ده‌توانی ئاگر دروست بكه‌یت
چه‌ند كردارێك هه‌ن پێویسته بیانكه‌یت بۆ دروستكردنی ئاگر له كاتی نه‌بوونی ئامرازه‌كانی كردنه‌وه‌ی ئاگر وه‌ك؛ چه‌رخ، شقارته، نه‌وت، به‌نزین ته‌نه‌ر، كه زۆرجار له كاتی گه‌شت و سه‌یران له بیر ده‌كرێن یان به‌بڕی پێویست كه‌سه‌كه له‌لای نییه ئه‌وانیش:
-پێویسته داری وشك كۆ بكه‌یته‌وه، به‌تایبه‌ت چڵهداره باریكه‌كان، پێویسته بزانیت ئه‌و داره‌ی كۆت كردوونه‌ته‌وه به كه‌ڵكی سووتان دێت یان نا، چونكه هه‌ندێك دار به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوه‌وه‌ی ته‌ڕیی تێدایه ئاگر ناگرێت، به‌م شێوه‌یه ده‌توانی ئاگره‌كه دروست بكه‌یت به زیادكردنی داری زیاتر.
-به‌دوای شتگه‌لێكی تردا بگه‌ڕێ وه‌ك؛ كاغه‌زی كۆن یان كتێبێك، په‌ڕۆ، یان هه‌ر شتێك كه ئاسان ده‌سووتێ. به‌مه‌ش زوو ئاگره‌كه دروست ده‌بێ.
-به به‌كارهێنانی پاتری ده‌توانی ئاگر دروست بكه‌یت، به ڕشاندنی كه‌مێك ماده‌ی ناو سه‌ری پاترییه‌كه له‌سه‌ر كه‌مێك سیمی ئاسن كه زۆرجار بۆ قاپ شووشتن به‌كار دێت، دواتر به به‌رده‌وامی فووی لێبكه تا ئاگره‌كه دروست ده‌بێت و گه‌ش ده‌بێت، ده‌بێت جێیه‌كی بۆ دروست بكه‌یت تا ئاگره‌كه بخه‌یته سه‌ری، جا به چڵه‌داری باریك بێت یان كۆكردنه‌وه‌ی گه‌ڵا و گژوگیای وشك، ئاگره‌كه بخه‌ره سه‌ری و چه‌ند به‌ردێك له ته‌نیشتی دابنێ تا نه‌كوژێته‌وه.
-وردبین (زه‌ڕه‌بین)، ده‌توانی بۆ دروستكردنی ئاگر به‌كار بهێنیت، ئه‌و چڵه‌داری باریك یان گژوگیای وشك كه پێویسته پێشتر كۆت كردبنه‌وه، به خستنه‌به‌ر تیشكی خۆر و ئه‌و تیشكه‌ی كه له زهڕهبینهكه ده‌رده‌چێت، بیخه‌یته سه‌ری تا ئاگره‌كه دروست ده‌بێت.