ئاماده‌كارییه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز بۆ ئه‌مساڵیش له ئاكرێ به‌رده‌وامییان هه‌یه، له‌مساڵدا جیاواز له ساڵانی ڕابردوو، تاڤگه‌یه‌كی ئاگرین له شاری ئاكرێ نمایش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی ئادار/ مارس، ئازاد مسته‌فا ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا بۆ سه‌رپه‌رشتیی كه‌رنه‌ڤاڵی نه‌ورۆز له ئاكرێ رای گه‌یاند، ئه‌مساڵیش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕۆشنبیری و هونه‌ر له ئاكرێ، وه‌ك ساڵانی ڕابردوو رێوڕه‌سمی فێستیڤاڵی نه‌ورۆز به‌ڕێوه ده‌به‌ن، فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ جیاوازه له ساڵی ڕابردوو، چونكه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ درێژ كراوه‌ته‌وه و لیژنه‌یه‌كی سه‌رپه‌رشتیكار دانراوه كه سه‌رپه‌رشتیی فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن.
ئازاد مسته‌فا له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی ڕۆژانی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه گوتی، "بۆ ڕۆژی 20ی ئادار، چه‌ندان چالاكی ده‌كرێن، وه‌ك هه‌ڵكردنی ئاگر كه مه‌شخه‌ڵهه‌ڵگران بۆ هه‌شت گرووپ دابه‌ش بوونه و دوو هه‌زار مه‌شخه‌ڵی ئاگر هه‌ڵده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سێ هه‌زار و 500 مه‌شخه‌ڵی ئاگر له چیای ئاكرێ هه‌ڵده‌كرێ و دیمه‌نێكی جوان دروست ده‌كه‌ن. چالاكییه‌كی تر بۆ یه‌كه‌م جار له نه‌ورۆزی ئاكرێ ئه‌نجام ده‌درێ، ئه‌ویش دانانی تاڤگه‌یه‌كی ئاگرینه له نێوان كه‌ڤنێ و كه‌لها دێرین له‌گه‌ڵ ته‌قاندنی یاریی ئاگرین. بۆ ماوه‌ی خوله‌كێك ئه‌و تاڤگه ئاگرینه دێته خوارێ، دیمه‌نێكی جوان ده‌به‌خشێت. هه‌روه‌ها ئامێرێكی ده‌نگیی زۆر به‌هێزو ڕووناكیی لێزه‌ری له‌گه‌ڵدایه، ئه‌و یارییه‌ش بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك ده‌خایه‌نێ".
شاری ئاكرێ یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی ساڵانه له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا، جیاوازتر و گه‌رموگوڕانه یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌رز ڕاده‌گرێت. بۆ ئه‌م بۆنه‌یه‌ش خه‌ڵكێكی زۆری ناوچه‌كانی تری كوردستان ڕوو له‌و شاره ده‌كه‌ن و به‌و دیمه‌نانه‌ی فێستیڤاڵی نه‌ورۆز شاد ده‌بن.