له‌ناو ده‌یان ئه‌كته‌ری كۆمیدیی جیهانیدا، خه‌ڵاتی "مارك توین" كهخهڵاتێكی گه‌وره‌ی جیهانییه و ساڵانه ده‌درێته كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمیدی، ئه‌مساڵ خه‌ڵاته‌كه درایه ئاده‌م ساندله‌ر.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مساڵ خه‌ڵاتی "مارك توین" كه تایبه‌ته به كۆمیدیا، درایه ئه‌كته‌ری كۆمیدیی جیهانی ئاده‌م ساندله‌ر، ئه‌ویش دوای پێشاندانی ده‌یان فیلمی كۆمیدی و خۆیشی ناودارترین ئه‌كته‌ری كۆمیدیی دنیایه.
ئاده‌م ساندله‌ر كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 56 ساڵ، ده‌ستپێكی نواندنی له‌ناو تیمی به‌رنامه‌ی "ساتردای نایت لایڤ" بوو. دوای پێنج ساڵ كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه كۆمیدییه، له‌و تیمه ده‌ركرا و دواتریش رووی له سینه‌ما كرد. له بواری سینه‌ماشدا به‌شداریی له 30 فیلمی درێژی كۆمیدی كردووه كه له سه‌رجه‌میاندا رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه له ته‌واوی فیلمه‌كانی له دنیادا، ده‌ستكه‌وتی گه‌یشتووه‌ته سێ ملیار دۆلار.
دیبۆرا راتر كه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای كنێدییه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، ئاده‌م ساندله‌ر كه سێ ده‌یه‌یه به فیلمه‌كانی توانیویه‌تی زۆرترین هه‌وادار له چوارده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه، ئاده‌م چه‌ندان كاره‌كته‌ری جیاوازی له رۆڵه‌كانیدا به‌رجه‌سته كردووه، وایكردووه پێبكه‌نین و بگرین، هه‌ندێك جاریش له پێكه‌نیندا گریاوین.
ئاده‌م ساندله‌ر جیاله‌وه‌ی به ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی ناسراوه، هاوكات بێبه‌ش نییه له پێشاندانی فیلمه جاده‌كان، نموونه‌یان فیلمی "خۆشه‌ویستی له كاتی سه‌رخۆشیدا" كه له‌و فیلمه‌یشدا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه.