رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق/یه‌كێتی/ هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌رانی ئێسته‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌ی هه‌یانه و ده‌ڵێ، بۆ به‌ته‌نیا به ژن ده‌وێرن؟!.
له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌ی گرووپێكی چه‌كداری سه‌ربه بافڵ تاڵه‌بانی كردوویانه و دوێنی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسێكی لای لاهوور شێخ جه‌نگی كه هه‌ردووكیان ژنن، رێزان شێخ دلێر هاته ده‌نگ.
رێزان كه برازای شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فایه و له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی، بۆ فێر نابن له هاوڕێ و ڕه‌فیقه بیانییه‌كانتان چۆن ڕێز له ژن بگرن، بۆ خۆكه‌شوفشكردن وێنای جیاواز بۆ ژن دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌سڵی خۆتان ئه‌وه‌یه كه دوێنێ به‌رانبه‌ر خاتوو په‌روین و خاتوو لاوێن كردتان.
ئه‌و ده‌ڵێ، چ ئازایه‌تییه‌كه بچیته سه‌ر ئۆتۆمبێلی ژنێك سووكایه‌تیی پێ بكه‌یت و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ بستێنیت، "به‌داخــه‌وه ئه‌مه‌ی ئێسته له ناو یه‌كێتی هه‌یه، نه ڕێبازی مام جه‌لال و نه ئه‌و حزبه سۆسیال دیموكراته‌یه له پێناویدا خه‌باتمان كرد".