مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له پاركی شانه‌ده‌ر له هه‌ولێر، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رای گه‌یاند، نه‌ورۆز هێمای ئازادییه، نه‌ورۆز ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه كه میلله‌تێكی سته‌ملێكراو به‌سه‌ر سته‌مكاردا سه‌ركه‌وت، ئازادی و رزگاری گه‌لێكی چه‌وساوه‌یه. نه‌ورۆز روحیه‌تی ته‌حه‌دای له گه‌لی ئێمه‌دا به‌هێزتر كردووه.
مه‌سروور بارزانی له گوتاره‌كه‌یدا گوتی، ئێمه رووبه‌ڕووی چه‌ندین ته‌حه‌دییات بووینه‌ته‌وه، زۆر هه‌وڵیاندا كه كوردستان هه‌ره‌س بهێنێت، ئابووری كوردستان هه‌ره‌س بهێنێت، نه‌یانتوانی. هه‌وڵیاندا سه‌قامگیری كوردستان تێكبچێت، نه‌یانتوانی. هه‌وڵیاندا ئیراده‌ی ئێمه بشكێنن، نه‌یانتوانی. له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتمان به خوای گه‌وره قایمه و خاوه‌نی سه‌رۆك بارزانین.
ده‌قی گوتاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز
ئاماده‌بووانی هێژا
میوانانی به‌ڕێز
باڵیۆزه‌كان و دیپلۆماتكاره‌كان
هه‌مووتان زۆر زۆر به‌خێربێن
سوپاسی ئاماده‌بوونی هه‌ر هه‌مووتان ده‌كه‌م
رێگه‌م پێبده‌ن به‌ناوی هه‌ر هه‌مووتانه‌وه، به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی سه‌روه‌ر و رابه‌ر ومهرجعمان سه‌رۆك بارزانی بكه‌م.
نه‌ورۆز له جه‌نابی سه‌رۆك و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیده‌كان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست پیرۆز بێت.
به‌ڕێزان
نه‌ورۆز یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێیه، كه‌واته سرووشتیش نوێ ده‌بێته‌وه. لێره‌دا هه‌موومان له كوردستان شایه‌تی ئه‌وه‌ین كه له‌م رۆژانه كوردستان سرووشتی رۆژ به رۆژ جوانتر ده‌بێت و من لێره دوو داواكاریم له ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست هه‌یه.
یه‌ك، هیوادارم كه ده‌چنه سه‌یران و ئه‌م سرووشته جوانه ده‌بینن، هیوادارم بیپارێزن و به پاكی و خاوێنی رایبگرن. دوو، داواتان لێده‌كه‌م پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هاتووچۆبن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆتان و كه‌سوكارتان بپارێزن.
به‌ڕێزان
نه‌ورۆز هێمای ئازادییه، نه‌ورۆز ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه كه میلله‌تێكی سته‌ملێكراو به‌سه‌ر سته‌مكاردا سه‌ركه‌وت، ئازادی و رزگاری گه‌لێكی چه‌وساوه‌یه. نه‌ورۆز روحیه‌تی ته‌حه‌دای له گه‌لی ئێمه‌دا به‌هێزتر كردووه. هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستێكی نه‌ورۆزه‌وه تاكو ئێستا ئێمه هه‌میشه رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دییات بووینه‌ته‌وه به‌ڵام قه‌ت كۆڵمان نه‌داوه.
به‌ڕێزان
له‌و ماوه‌ی رابردوو، ئێمه رووبه‌ڕووی چه‌ندین ته‌حه‌دییات بووینه‌ته‌وه، زۆر هه‌وڵیاندا كه كوردستان هه‌ره‌س بهێنێت، ئابووری كوردستان هه‌ره‌س بهێنێت، نه‌یانتوانی. هه‌وڵیاندا سه‌قامگیری كوردستان تێكبچێت، نه‌یانتوانی. هه‌وڵیاندا ئیراده‌ی ئێمه بشكێنن، نه‌یانتوانی. له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتمان به خوای گه‌وره قایمه و خاوه‌نی سه‌رۆك بارزانین، هه‌روه‌ها پشتمان به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست به‌ستووه.
له‌و ماوه‌یه ئێمه هه‌موو ههوڵێكمانداوه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی چاره‌سه‌ربكه‌ین و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و كێشه و گرفتانه. هه‌نگاوی باشیش هاویشتراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ربكرێن. ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران توانیومانه هه‌نگاوی باش بهاوێژین و رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی بكه‌ین له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه، هیوادارم هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌یتریش كه ماون له ماوه‌یه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ربكرێن.
ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین بیكه‌ین، به‌جیابوونه‌وه و سه‌نگه‌رگرتن ناتوانین، بۆیه هیوادارم هه‌ر هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی خۆمان له كوردستان و له هه‌موو عێراقدا.
خوشك و برایانی به‌ڕێز
له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش، ئێوه بینیتان ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك كێشه هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی باش هه‌بێت ئێمه ده‌توانین ئه‌و كێشانه‌ش چاره‌سه‌ر بكه‌ین. من ئه‌مڕۆ له پهیامهكهشمدا، داوامكرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزان تیمی یه‌كێتی بگه‌ڕێنه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، من دیسان لێره دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه بگه‌ڕێنه‌وه و هه‌ر هه‌موومان له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ته و ئه‌و متمانه‌یه بین كه پێتان داوین. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه واجبه ئه‌وه‌یه كه خزمه‌تی ئێوه بكه‌ین، ئێمه به‌ڵێنمان به ئێوه داوه و سوێندمان خواردووه كه خزمه‌تكارێكی راسته‌قینه‌ی ئێوه بین. هیوادارم خودا یارمه‌تیمان بدات كه به‌رده‌وام له خزمه‌تی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست دابین.
چارێكتر نه‌ورۆزی هه‌مووتان پیرۆز بێت.