بوومەلەرزەیەك شنگالی هەژاند

:: PM:09:07:20/03/2023 ‌
دەستەی بوومەلەرزەزانی و كەشناسیی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رای گەیاند، ئەم ئێوارەیە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.1 پلەی رێختەر نەینەوای هەژاند. 

بەپێی بەیاننامەیەكی دەستەكە كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە هاتووە، ئەمشەو دووشەم 20ی ئاداری 2023 بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.1 پلەی رێختەر رۆژهەڵاتی شەنگالی هەژاندووە لە پارێزگای نەینەوا. 

بەپێی بەیاننامەكە، ئەمشەو سەعات 7:37 بەكاتی ناوخۆیی پارێزگاكە و لە دووری 38 كیلۆمەتر لەناوەندی شنگال سەر بە پارێزگای نەینوا بوومەلەرزەكە روویداوە. 

روونیش كراوەتەوە، بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی مادی و گیانی بەدوای خۆیدا نەهێناوە و ئاماژە بەوەیش كراوە كە هەستپێكردنی بوومەلەرزەكە لەلایەن هاووڵاتییانەوە پشتراست نەكراوەتەوە بەهۆی ئەوەی بوومەلەرزەكە بەهێز نەبووە. 

دەستەی بوومەلەرزەزانی هۆشداری دا بە هاووڵاتییانن كە ئاگەداری خۆیان بن و لە هەواڵی ساختەی سۆشیال میدیا بەدوور بن و بە مەبەستی زانینی هەواڵ و زانیاری فەرمی تەنیا پشت بە زانیارییەكانی دەستەكەیان ببەسترێ.


وشە - تایبه‌ت