مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی له شارۆكه‌ی جندرێسی سه‌ر به شاری عه‌فرین په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی ئادار/ مارس، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌یامێكدا رای گه‌یاندووه، ئێواره‌ی دوێنێ له شارۆكه‌ی جندرێسی سه‌ر به شاری عه‌فرین، له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ، هێرش كرایه سه‌ر ئاهه‌نگگێڕان و ئاگرهه‌ڵكردن به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، له ئه‌نجامدا به داخێكی زۆره‌وه، چوار هاووڵاتی كورد شه‌هید كران.
" پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین" سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه به توندترین شێوه، ئه‌م تاوانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و داوا له به‌رپرسانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین، لێپرسینه‌وه‌ی پێویست بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه، به سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نن.