د. ئه‌میر چه‌له‌بی، به "وشه"ی گوت، پاش دیدار و ته‌له‌فۆن و لێكۆڵینه‌وه و ئه‌رشیڤ و پرسیار و وه‌ڵامی زۆر و ئیشكردنی به‌رده‌وامی زۆرتر، له چوار مانگ دوا جار ئه‌م كتێبه كه‌وته به‌ر دیده‌ی خوینه‌ران.
له‌و كتێبه‌دا جگه له پیاوان، ژنان قسه‌ی زۆریان كردووه
روونیشی كرده‌وه، كتێبه‌كه به‌وردی باس له قه‌ڵاتی هه‌ولێر، چهلهبییهكان، گۆڤاری رووناكی، ژیانی شاخ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌كات، هاوكات به‌زمانێكی ساده نووسراوه و چه‌ندان فۆتۆی كۆنی تێدایه.
ئه‌و ده‌ڵی، له‌و كتێبه‌دا جگه له پیاوان، ژنان قسه‌ی زۆریان كردووه، فۆتۆیان ده‌رچووه. یه‌كێك له ژنه‌كان ده‌ڵێت؛ یه‌كه‌م كچم له كۆیه چوومه‌ته به‌ر خوێندن و هه‌روه‌ها یه‌كیان ده‌ڵێت یه‌كه‌م ژنم له سلێمانی ئۆتۆمبێلم هه‌بووه، هه‌روه‌ها چیرۆكی منیش یه‌كه‌م ده‌رمانساز بووم چوومه‌ته ناو شۆڕشی كوردستان."
كتێبه‌كه له نووسینه‌وه و ئاماده‌كردنی شێرزاد هه‌ینییه و له ده‌زگا و ناوه‌ندی فام بۆ كتێب چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئێسته به‌رده‌سته.
د. ئه‌میر چه‌له‌بی پزیشكی ده‌رمانسازه و كوڕی حاكم "شیت"ه كه دادوه‌رێكی به‌ناوبانگی شاری هه‌ولێر بووه، ئێسته‌یش له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێیه.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د