نووسه‌ری جیهانیی به‌ناوبانگ پاوێل سمیلێنسكی، یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی پشتیوانی له پرسی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كرد، دوێنێ كۆچی دوایی كرد.
پاوێل سمیلێنسكی خه‌ڵكی وارشۆی پۆڵه‌ندایه و دوێنێ هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی بڵاو كرایه‌وه، پاوێل دۆستێكی به‌وه‌فای گه‌لی كورد و ڕۆژنامه‌نووس، په‌یامنێر و نووسه‌رێكی گه‌وره‌یه كه نووسه‌ری چه‌ندان كتێب بووه و ڕیپۆرتاج و وتار نووسیوه.
ئه‌م نووسه‌ره له‌ڕێی كتێبی ''بۆچی جیهان پێویستی به كورده'' بیروبۆچوونی خۆی له‌باره‌ی كورد خستبووه روو، باس له شۆڕشگێڕیی كورد و گرنگی شوێنپێی كورد ده‌كات له ته‌واوی دنیادا، به پشتبه‌ستن به مێژووی كورد و ئه‌و نووسراوانه‌ی له‌باره‌ی كورد نووسراونه‌ته‌وه و هه‌بوونه.
ئەم نووسەرە پشتیوانییەکی گەورەی کورد بوو
نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی له پۆڵه‌ندا، پرسه‌نامه‌یه‌كی له‌مباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی نووسه‌ره‌كه كردووه، له پرسه‌نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه پاوێل سمیلێنسكی نووسه‌ری كتێبی ''باده‌می سه‌وز بۆچی جیهان پێویستی به كورده'' بوو، ئه‌م نووسه‌ره یه‌كێك بوو له چاودێرانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ساڵی 2017دا، هه‌میشه بابه‌تی كورد و كوردستان له دڵیدا نزیك بوو.
پاوێل سمیلێنسكی له حه‌وتی ته‌مووزی 1959 له شاری وارشۆ له پۆڵه‌ندا له دایك بووه و له دووی ئایاری 2023 به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه كۆچی دوایی كردووه، ''ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێر و نووسه‌رێكی به‌توانا بووه. له ساڵی 1989 تا مردنی پێوه‌ندی پیشه‌یی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه میدیایی "گازێتا و یبۆرچا"دا هه‌بووه و یه‌كێك بووه له دۆست و پشتیوانه‌كانی كورد.
هه‌ندێك له رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی پۆڵه‌ندا نووسیویانه، مردنی پێشوه‌خته‌ی پاوێل سمیلێنسكی ته‌نیا زیانێكی گه‌وره نییه بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ریی پۆڵه‌ندی، به‌ڵكو بۆ هه‌موو دنیا زیانێكی گه‌وره بووه.