له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نی پزیشكیدا، كۆرپه‌له‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ویلایه‌تی ڕاجستان له باكوری هیندستان، به سێ قۆڵه‌وه له دایك بوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی "
ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، تیمی پزیشكی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد، منداڵه‌كه هه‌ردوو قۆڵی له شوێنی سروشتی خۆی هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی قۆڵی سێیه‌میشی له‌سه‌ر پشتێتی.
پزیشكه‌كان ئه‌و حاڵه‌ته‌یان به‌وه ده‌ستنیشان كردووه كه به "پۆلیمیلیا polymelia" ناسراوه، ئه‌وه‌ش كه‌موكوڕییه‌كی زگماكییه و له ئه‌نجامدا نه‌خۆشه‌كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی زیاتر ده‌بێت له ژماره‌ی ئاسایی خۆی، هه‌روه‌ها حاڵه‌تێكی پزیشكی ده‌گمه‌نه كه چه‌ند جارێك له وێژه پزیشكییه‌كاندا باس كراوه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كدا له سۆشیال میدیا بڵاو بووه‌وه كه كۆرپه‌له‌كه، له دواوه‌ی قۆڵێكی هه‌یه و كورتتره له دوو قۆڵه ئاساییه‌كه‌ی خۆی و سێ په‌نجه‌شی له‌و قۆڵه هه‌یه.
ناوی منداڵه‌كه و ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی و ئه‌وه‌شی كه به سروشتی یان نه‌شته‌رگه‌ری له دایك بووه، ئاشكرا نه‌كراوه، هه‌روه‌ها پزیشكه‌كان باسیان له‌وه نه‌كردووه كه چۆن ده‌توانرێ چاره‌سه‌ری منداڵه‌كه بكرێت، به‌ڵام له حاڵه‌ته‌كانی پێشوودا ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی زیاده له له‌شدا هه‌بوایه، پزیشكان ده‌یانبڕی.