لاكشیمیبا هەرزان بوو

:: AM:10:58:14/05/2023 ‌
نیسان سەنی ناسراو بە لاكشیمبا لە هەرێمی كوردستان و عێراق نرخەكەی هەرزان دەبێت، ئەوەیش بەهۆی ئەو گۆڕانكارییەی لە گواستنەوەی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دەكرێ‌.

لە سەرەتای ئەمساڵدا بانكی ناوەندی بڕیاری دا، هەر كۆمپانیا و شوێنی بازرگانی خۆی تۆمار بكات، دەتوانێت سوودمەند بێت لە پارەی حەواڵە و دۆلار بۆ كڕینی كەلوپەل لە دەرەوەی عێراق بۆ هەر 100 دۆلارێك بە 132 هەزار دینار، ئێستە چەند كۆمپانیایەك سوودمەندبوونی خۆیان راگەیاند.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ـی ئایار، سەربەست خۆشناو لە كۆمپانیای سەد بۆ بازرگانی ئۆتۆمبێل، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئێمە كاری بازرگانیی ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنی ناسراو بە لاكشیمبا دەكەین.

زیاتر گوتی، نرخی ئەو ئۆتۆمبێلە ئێستە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەهۆی مامەڵەی بانكی ناوەندی هەرزان بووە، هەروەها هەرزانبوونەكە لە كۆی گشتی نرخەكە كاریگەرییەكی باشی بۆ هاووڵاتییان هەیە.

باسی لەوەش كرد، پێشتر ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلەمان بە 138 وەرەقە دەفرۆشت، بەڵام ئێستە نیسان سەنی بە 127 وەرەقەیە و سەرجەم هاووڵاتییان دەتوانن لێ‌ سوودمەندن بن و مۆدێلیشی 2023 یە.

روونی كردەوە، بە هەرزانبوونی نرخەكەی، فرۆش زیاتر دەبێت و هاووڵاتییان و بازرگانانیش تێدا سوودمەند دەبن، بۆیە ئەگەر دۆلار لە ناوخۆش هەرزان بێت، هێندەی تر بازاڕەكە خۆشتر دەبێت.



وشە - رامیار جەواد