ئیلۆن ماسك به‌ڕێوه‌به‌ر و جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تویته‌ر، چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌یر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ل ژنێكی رۆبۆت به‌ناوی "كاتنیلا" كه وه‌ك ھاوسه‌ری داھاتووی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌دوای خۆی جێھێشتووه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "
ده‌یلی مه‌یل" به‌ریتانی، ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیای تێلێس، چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئیلۆن ماسك له‌گه‌ڵ چه‌ند مرۆڤێكی مێینه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆوه سه‌رقاڵ كردووه، ماچكردنی رۆبۆتێك له‌لایه‌ن ئیلۆن ماسكه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئیلۆن ماسك بەوە ناسراوە کە کاری سەریوسەمەرە دەکات
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای بیناسازی دانیال مارڤین، وێنه‌كان له‌لایه‌ن خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه، له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "ئیلۆن ماسك یه‌كه‌م ھاوژینی داھاتووی خۆی راگه‌یاند، به‌ڵام كێیه؟
مارڤین باس تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی رۆبۆته‌كه ده‌كات و ده‌نووسێت: ئه‌مه یه‌كه‌م رۆبۆته به تایبه‌تمه‌ندیی زیره‌كی ده‌ستكرد دیزاین كرابێت، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئه‌و ژنه ھه‌یه‌تی، له ھیچ كه‌سێك ئاسایی نادۆزرێته‌وه، چونكه ھیچ كه‌سێك ئاسایی نییه ئه‌و ھه‌موو تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی ھه‌بێت."
له به‌رده‌وامی باسكردنی رۆبۆته‌كه‌ش ده‌ڵێت: "كاتنیلا" كه ناوی رۆبۆته‌كه‌یه، به وزه‌ی خۆر كار ده‌كات و پێویستی به بارگاویكردنه‌وه‌ی نییه، ئامێرێكی ھه‌ستی ھه‌یه، وای لێ ده‌كات ھه‌ست به دڵته‌نگی و دڵخۆشی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و كارلێكی هه‌یه، بۆیه ئه‌و ده‌توانێ له ھه‌ر كێشه‌یه‌كدا بێت، هه‌سته‌كانی ئه‌زموونی بكات كه پێویستی پێیه‌تی، له كاتێكدا ڕووبه‌ڕووی هه‌ر فشارێكی ده‌روونی ده‌بێته‌وه."
له‌كۆتایی قسه‌كانیشیدا ئاماژه‌ی به مه‌ترسیی زیره‌كی ده‌ستكرد كرد، به "مه‌ترسییه‌كی ئاشكرا" وه‌سفی ده‌كات بۆ داھاتوو مرۆڤایه‌تی، به‌تایبه‌تی له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و رۆبۆته‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیای تێلێسا.
به‌شێكیان ھه‌مان ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌و پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، زیره‌كی ده‌ستكرد به "مه‌ترسییه‌كی ئاشكرا" داده‌نێن بۆ داھاتووی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام ھه‌ندێكی تر ئیره‌یی به ئیلۆن ماسك ده‌به‌ن، یه‌كێك ده‌نووسێت: "ئه‌ی كوا پیاوه خه‌یاڵییه‌كان"، من ھه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌زم ده‌كرد رۆبۆتێكم ھه‌بێت و یاریی له‌گه‌ڵ بكه‌م و ھه‌موو كاره‌كانم بۆ جێبه‌جێ بكات، ھه‌رگیز ده‌مه‌قاڵیم له‌گه‌ڵ نه‌كات، ھه‌موو پێویستییه‌كانم بۆ جێبه‌جێ بكات."
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ش دوای ئه‌وه دێ، چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌كی رۆبۆته‌كه‌ی ئیلۆن ماسك باز ده‌دات، ناسراو "كرینگ"، وه‌ك "كاره‌كته‌ر"ی فیلمه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای تێلێسا بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ئه‌و وێنه‌یه كه وه‌ك نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی نرخه‌كه‌ی به ٢٠ ھه‌زار دۆلار دیاری ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن پسپۆران رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر ده‌بێته‌وه.
ئاماده‌كردنی: خه‌دیجه یاسین