پرۆفیسۆرێكی ئه‌مه‌ریكی له بواری زانستی ئابووری له زانكۆی جۆنز هۆبكنز، لیستێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه بۆ گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین خه‌مۆكیان هه‌یه، به‌پێی لیسته‌كه‌ی ئه‌و پرۆفیسۆره، عێراق له‌ناو 157 وڵات‌دا پله‌ی 50ی وه‌رگرتووه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ستیڤ هانكی كه له زانكۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كه له بواری زانستی ئابووری كار ده‌كات و لیسته‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، لیسته‌كه بۆ ساڵی 2022وه، بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی ئه‌و گه‌لانه، باشترین رێ په‌له‌كردنه له‌وه‌ی دۆخی ئابووریی ئه‌و وڵاتانه باشتر بكرێته‌وه و ده‌بێ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی هانكی له‌گه‌ڵ لیسته‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حاڵه‌تی مرۆڤ ده‌كه‌وێته هه‌ردوو بواری خه‌مۆكی و دڵخۆشی كه پێوه‌ندییان به بواری ئابووری هه‌یه، بۆیه گه‌لانی خه‌مۆك له دۆخێكی لاوازی ئابووریدا ده‌ژین، گرانیی كه‌لوپه‌ل و خۆراك و له‌گه‌ڵیدا بێكاری، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و جۆره خهمۆكییهن.
بێكاری سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی خه‌مۆكی گه‌لی عێراقه.
له لیسته‌كه‌دا عێراق له‌ناو 157 وڵاتی دنیا، پله‌ی 50ی وه‌رگرتووه، ئه‌ویش به‌پێی رێژه‌كه‌ی 42,3%یه، بۆیه بێكاری سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی خه‌مۆكی گه‌لی عێراقه.
هانكی ئاماژه‌ی داوه كه گه‌لانی زیمبابۆی، ڤه‌نزوێلا، سووریا، لبنان و سوودان، پێنج وڵاتی خه‌مۆكی سه‌ره‌تاكانی لیسته‌كه‌ن، به‌دوایاندا ئه‌رجه‌نتین، یه‌مه‌ن، ئۆكراینا، كوبا و توركیا دێن كه هه‌موو ئه‌وانه كه‌وتوونه‌ته سه‌ره‌تاكانی لیسته‌كه‌ی هانكی.
دواتریش ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌و گه‌له‌ی كه‌مترین خه‌مۆكی هه‌یه و زۆربه‌یان دڵخۆشن، سویسرایه كه له سه‌رووی لیسته‌كه‌دایه، به‌دوایدا كوێت، ئێرله‌ندا، ژاپۆن، مالیزیا و تایوان دێن.