میوه هاوینییه‌كان تام و چێژێكی زۆریان هه‌یه، زۆربەیان جه‌سته له وشكبوونه‌وه ده‌پارێزن، له بابه‌تی پێشوودا باسمان له چه‌ند میوه‌یه‌كی هاوینه كرد كه بۆ تووشبووانی شه‌كره قه‌ده‌غه‌یه بیخۆن، به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا باس له سووده ته‌ندروستییه‌كانی پێنج میوه‌ی هاوینه‌یی ده‌كه‌ین كه ڕۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به پووكانه‌وه‌ی ئێسك.
ماڵپه‌ڕی "
WebMD" و"NDTV" باس له گرنگترین میوه هاوینییه به‌سووده‌كان ده‌كات بۆ نه‌خۆشانی تووشبوو به پووكانه‌وه‌ی ئێسك، له‌مباره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی "كۆنسولتۆ" بۆمانی شی كردووه‌ته‌وه.
ترێ یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی بڕێكی زۆر ماده خۆراكییه‌كانی تێدایه
میوه‌ی هاوینییه به‌سووده‌كان بۆ نه‌خۆشانی تووشبوو به پووكانه‌وه‌ی ئێسك، بریتین له:
شووتی
شووتی میوه‌یه‌كی هاوینه‌ییه و ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسێنه‌ر، ڕێگری ده‌كات له چالاكی ڕادیكاڵه ئازاده‌كان (واته ئه‌لیكترۆنه سه‌ربه‌خۆیه‌كان حاڵه‌تێكه كه فشار له‌سه‌ر ئۆكسجین دروست ده‌بێت، له‌و ماوه‌یه ئۆكسجین دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌لیكترۆنی تاك نه‌ك جووت، دواتر به‌هۆی مانه‌وه‌ی به‌ته‌نیایی و جووت نه‌بوونی له‌گه‌ڵ ئه‌لیكترۆنی تر، ده‌بێته هۆی خراپبوونی جه‌سته) كه ده‌بنه هۆی تێكچوونی ئێسكه‌كان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری كالیسیۆم و مه‌نگه‌نیز و پۆتاسیۆم و ڤیتامین K و ڤیتامین سیی تێدایه.
مۆز
مۆز خۆراكێكی به‌سووده بۆ نه‌خۆشانی تووشبوو به هه‌وكردنی جومگه‌كان و پووكانه‌وه‌ی ئێسك، چونكه چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندیی دژه ئۆكسێنه‌ر و دژه هه‌وكردنی تێدایه كه جه‌سته له فشاری ئۆكسجین ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و كانزاكانی وه‌ك ڕیشاڵ، كالیسیۆم، پۆتاسیۆم، مه‌گنیسیۆم، پرۆتین، ڤیتامین B و C و زینك.
ترێ
ترێ یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی بڕێكی زۆر ماده خۆراكییه‌كانی تێدایه كه پێویسته بۆ جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست، له‌وانه‌ش پووكانه‌وه‌ی ئێسك، چونكه له ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی ده‌پارێزێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به ڕێژه‌یه‌كی گونجاو بخورێت.
سێ‌و
سێ‌و یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان بۆ نه‌خۆشانی پووكانه‌وه‌ی ئێسك، به‌ڵام ده‌بێت به ڕێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند بخورێت، چونكه زیاده‌ڕۆییكردن له خواردنی، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌ش به‌جێ ده‌هێڵێت.
هه‌نجیر
هه‌نجیر ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆم و ماده خۆراكییه‌كانی تری تێدایه كه بۆ ئێسكه‌په‌یكه‌ر باشه، وه‌ك پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم.