بەزۆر قووتدانی لیك، دەكرێت یەكێك بێت لە نیشانەكانی دڵەڕاوكێ، لەوانەش ترس، گۆشەگیری، یاخۆد ترسی كۆمەڵایەتی كە وادەكات ناودەم وشك بێت و لیك نەمێنێت، زۆرجار ئەوە روو دەدات و لەوانەیە بەدرێژایی هەفتەكە بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ شەموو سێی حوزەیران، ماڵپەڕی ''
سیدتی'' ئاماژەی دا، "زیادەڕۆیی لە ڕشتنی لیكدا پێش بەرزبوونەوەی هەست و نیشانەی دڵەڕاوكێ، ئەم حاڵەتە پێش یان دوای ماوەی دەمارگیری، دڵەڕاوكێ، ترس و گرژی، لەناكاو و بەبێ هیچ هۆكارێكی دیار ڕوو دەدات.''
ئەم كارە لە ئەنجامی پاڵەپەستۆ چالاك دەبێت، ئەمیش دەبێتە هۆی گۆڕانكاریی زۆر لە جەستەدا، گۆڕانكارییەكانیش زیادكردنی چالاكیی كۆئەندامی دەمار و زیادبوونی ڕێژەی شەكر لە خوێندا.
هەروەها ماڵپەڕەکە نیشانەی فشارەكانی ئەو نەخۆشییە دەستنیشان دەكات و دەڵێت، "دەبێتە هۆی گۆڕانكاریی درێژخایەن، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت، وەك كۆئەندامی هەرس، بۆ نموونە دڵەڕاوكێ و كێشەی گەدە و هەرس، سكچوون و سورێنچك كە دەبێتە هۆی زیادەڕەوی لە قووتدانی لیك".
وشە\لاڤین عومەر