هەنگ هێرش دەكاتە سەر گوندێك

:: PM:06:16:03/06/2023 ‌

هەنگ دۆستی مرۆڤە و یەكێك لە خۆشترین و بەسوودترین جۆرە خۆراكەكانی بۆ بەرهەم دێنێت كە هەنگوینە، كەسانێكی زۆر شانە یان پوورەی هەنگیان هەیە و ساڵانە بەرهەمی هەنگوینەكەیان دەفرۆشن، هەنگوینی باش و رەسەن پارەیەكی باش دەكات، لە گوندێكی باشووری عێراق هەنگی برسی هێرش دەكاتە سەر خەڵكی گوندێك.

هاووڵاتییانی پارێزگەی زیقاڕ ئاماژە دەكەن كە لە گوندی رگالە سەر بە ناوچەی بیدعە لە شارۆكەی شەترە لە باكوری پارێزگاكە، هەنگ هێرشی كردووەتە سەر خەڵكی گوندەكە و بە خەڵكەكەی وەداوە، بەتایبەتی منداڵان. 

خەڵكی گوندەكە داوا لە دەسەڵاندارانی تەندروستی گوندەكە دەكەن كە گوشار بخەنە سەر خاوەن پوورەكانی هەنگ، بە پێویستی وەرگرتنی رێوشوێنی پێویست بۆ رێگرتن لە هاتنەدەرەوەی هەنگەكانیان لە رێگەی دابینكردنی خۆراك بۆیان.

خەڵكی گوندەگە ئاماژە دەكەن كە ئەو هەنگانە لەسەر شیرینی و چا كێبەركێ لەگەڵ خەڵك دەكەن، ئەوەش بەهۆی نەبوونی خۆراك بۆیان، بەتایبەتی كە ئەوان خولیای شەكر و شیرینین.

پارێزگەی زیقاڕ یەكێكە لە پارێزگا پڕ كێشەكانی عێراق، زوو شەڕی سەختی هۆزەكانی تیادا روودەدات، هاوینی پار رەوە گورگ هێرشی كردە سەر هاووڵاتییان، لە مانگی رابردووش سەگی بەرەڵا.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل