سوودی ئاو لیمۆ چییە؟

:: AM:09:23:04/06/2023 ‌
پزیشكێكی گیادەرمانییەكان رای دەگەیەنێت، گرتنەوەی ئاو لیمۆ زۆر ئاسانە، سوودێكی زۆریشی هەیە، چەوریی خوێن كەم دەكاتەوە و بەرگریی لەش بەهێز دەكات.

بەدر قادر سورچی پزیشكی پسپۆڕی گیادەرمانییەكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، دەتوانن لە ماڵەكانتان ئاوی لیمۆی خۆش و بەتام و تەندروست دروست بكەن.

ئامادەكردنی بەدڵی خۆتە ، سەرەتا دۆڵكەیەكی شووشە یان ترمزێك پڕ ئاو بكەن
زیاتر گوتی، لە شێوازی دروستكردنەكەی و ئامادەكردنی بەدڵی خۆتە ، سەرەتا دۆڵكەیەكی شووشە یان ترمزێك پڕ ئاو بكەن، یەك تا دوو لیمۆ لەگەڵ دوو خەیار بكەن ئەڵقە، بەویستی خۆتان كەمێك كەرەوز یان نەعنا یان پونگ یان رەیحانی تێبكەن، پارچەیەك زەنجەبیل و پێنج كەوچكی چێشت سركەی سێوی سروشتی تێبكەن.

باسی لەوەش كردووە، پێویستە شەو ئامادەی بكەن و لە ڕۆژدا بیخۆنەوە لە بەیانی تا ئێوارە، دواتر پێكهاتەكە فڕێ بدەن و دووبارە ئامادەی بكەن.

لەبارەی سوودەكانی دەڵێت، سوودەكانی زۆرن بۆ نموونە:
- پاككردنەوەی گورچیلە لە قوم و هەوكردن
- پاككردنەوەی ڕیخۆڵە لە هەوكردن
-كەمكردنەوەی چەوریی خوێن و بۆڕییەكانی دڵ
- بەهێزكردنی بەرگریی لەش 
- پاككردنەوەی لەش لە مادە ژەهراوییەكان
- ئارامبەخشە 



وشە - رامیار جەواد