پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا توانی ژنێك بگرێت كه به ده‌مانچه‌یه‌كی ساخته، فرۆشگه‌یه‌كی تاڵان كرد، ئه‌م ده‌مانچه‌یه له‌و جۆریە كه بۆ یاریكردنی منداڵان دروست كراوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی "
ئه‌لحوره"، پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ده‌یڤید جۆزێف دی ئه‌لیساندرۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵی، به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌مانچه‌ی یاریی منداڵان و ترساندنی خه‌ڵك و دزیكردنه‌وه له باكوری ڕۆژئاوای كارۆلینای باشوور گرت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسدا ئه‌وه هاتووه، به پشتبه‌ستن به گێڕانه‌وه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، له 30ی ئایاردا ئه‌و كه‌سه به قژێكی ده‌ستكرد و چاكه‌تێكی گه‌وره و ده‌مامكه‌وه چووه‌ته ناو فرۆشگه‌كه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، ئه‌و ژنه ده‌مانچه‌یه‌كی ساخته‌ی له كه‌مه‌ریدا پێشان داوه و داوای نزیكه‌ی 300 دۆلاری كردووه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، تۆمه‌تباره‌كه له شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له نزیك فرۆشگه‌ی ناسراوی "دۆلار جه‌نه‌راڵ" له ئه‌مه‌ریكا گیراوه و ده‌مانچه ساخته‌كه‌شی پێ بووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن، ورده‌كارییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌ریخستووه كه دی ئه‌لیساندرۆ گیراوه و تا هه‌ینی له پشت مێزی دادگا هێڵراوه‌ته‌وه، به‌بێ بریكاریه‌تیش ماوه‌ته‌وه.