كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م كه به‌كاریان ده‌هێنین ئه‌له‌منیۆمیان تێدایه، له‌وانه‌یه ببنه هۆی تووشبوون به نه‌خۆشیی جۆراوجۆر له‌وانه شێرپه‌نجه. هەندێک جار پرسیار لەبارەی سەلامەتبوونی بەکارهێنانی ئەو جۆرە کاغەزە دەکرێت. له‌م ڕاپۆرته‌دا پێداچوونه‌وه به‌و به‌رهه‌مه دیارانه ده‌كه‌ین كه ئه‌له‌منیۆمیان تێدایه، ئایا به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك فۆیلی ئه‌له‌منیۆم زیانیان بۆ ته‌ندروستی هه‌یه؟
ئه‌له‌منیۆم چییه؟
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی سه‌نته‌ری
كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌له‌منیۆم كانزایه‌كی سووك و سپیی زیوییه كه زۆرترین كانزایه له زه‌ویدا، ئه‌له‌منیۆم توخمێكی كارلێككه‌ری زۆره، هه‌رگیز له دۆخی ئاسایی له سروشتدا نادۆزرێته‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ توخمه‌كانی تردا ده‌بینرێت، دیارترینیان ئۆكسجین و سیلیكۆن و فلۆرینن.
ئه‌له‌منیۆم له به‌رهه‌مه به‌كاربه‌ره‌كاندا
ئه‌له‌منیۆم له كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می به‌كاربه‌ردا هه‌یه كه گرنگترینیان بریتین له:
-دژه ترشه‌كان.
-ئه‌سپرینی بافه‌ر (Buffered Aspirin)، تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ئه‌سپرین و دژه ترشه‌ڵۆكه (وه‌ك ئه‌له‌منیۆم هایدرۆكساید)، دژه ترشێكه یارمه‌تیی كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌كزێ و تێكچوونی گه‌ده ده‌دات كه له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌سپرینه‌وه بێت.
-زیادكراوه‌كانی خۆراك.
-دژه ئاره‌قكردنه‌وه.
-ماكیاج.
چێشتلێنان له‌ناو فۆیلی ئه‌له‌منیۆم
فۆیلی ئه‌له‌منیۆم كه به Tin foil یان كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم ناسراوه، كاغه‌زێكی ته‌نك و بریقه‌داره و له كانزای ئه‌له‌منیۆم پێكدێت، په‌ڕه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌له‌منیۆم بە ئه‌ستووریی كه‌متر له 0.2 ملم دروست ده‌كرێت.
خه‌ڵك فۆیلی ئه‌له‌منیۆم به‌كار ده‌هێنن بۆ هه‌ڵگرتنی خۆراك و داپۆشینی ڕووی خۆراك بۆ ناو فڕن، یان له‌ناو مه‌نجه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی شێداریی خواردنه‌كه له كاتی چێشتلێناندا نه‌هێڵێت.
فۆیلی ئه‌له‌منیۆم مه‌ترسیدار نییه، هه‌روه‌ها چێشتلێنان به‌و فۆیله ده‌بێته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی ئه‌له‌منیۆم له خواردنه‌كه‌تدا، به‌ڵام به‌پێی ڕاپۆرتێكی هێڵی ته‌ندروستی، ئه‌م بڕه زۆر كه‌من و توێژه‌ران به سه‌لامه‌تی ده‌زانن .
ئه‌گه‌ر نیگه‌رانی ڕێژه‌ی ئه‌له‌منیۆمیت له خۆراكه‌كه‌تدا، له‌وانه‌یه بته‌وێت واز له چێشتلێنان بهێنیت به فۆیلی ئه‌له‌منیۆم، به‌ڵام پێده‌چێت بڕی ئه‌و ئه‌له‌منیۆمه‌ی كه فۆیلی ئه‌له‌منیۆم بۆ خواردنه‌كه‌ت به‌كاری ده‌هێنی، له خۆراكه‌كه‌تدا كه‌مترین بێت. به‌و پێیه‌ی ڕه‌نگه زۆر كه‌متر له بڕی ئه‌له‌منیۆم بخۆیت كه به سه‌لامه‌ت داده‌نرێت، دووركه‌وتنه‌وه له فۆیلی ئه‌له‌منیۆم له كاتی چێشتلێنان شتێكی پێویست نابێت.
ئایا ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ئه‌له‌منیۆم له پێكهاته‌یاندایه، زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه؟
به‌گشتی نه‌خێر، بۆ نموونه حكوومه‌تی كه‌نه‌دا له بڵاوكراوه‌یه‌كدا له‌باره‌ی به‌سه‌لامه‌ت به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی چێشتلێنان ده‌ڵێت، "كه‌نه‌دییه‌كان به‌زۆری ڕۆژانه نزیكه‌ی 10 میلیگرام ئه‌له‌منیۆم به‌كار ده‌هێنن له خۆراكه‌كانیاندا، وه‌ك ده‌فر و مه‌نجه‌ڵه‌كانی ئه‌له‌منیۆم. ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كات، گه‌وره‌ساڵان ده‌توانن ڕۆژانه زیاتر له 50 میلیگرام ئه‌له‌منیۆم بخۆن به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانیان پێ بگات.