ته‌نگژه‌ی ده‌روونی پاش زه‌بر (PTSD) حاڵه‌تێكی ده‌روونییه، كاتێك ڕوو ده‌دات كه كه‌سێك تووشی ڕووداوێكی بەزەبر ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
rcpsych " زۆر له‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڕووداوێكی بەزەبر ده‌بن، تووشی هه‌ست و بیركردنه‌وه و یاده‌وه‌ریی خراپ ده‌بن، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات باشتر ده‌بن. كاتێك ئه‌م هه‌سته نه‌رێنییانه هه‌ر له كه‌سه‌كه ده‌مێننه‌وه، ئه‌وا ده‌بنه به‌ربه‌ست له ژیانی ڕۆژانه‌یدا.
له‌مباره‌یه‌وه د. هێمن فاتح پزیشكی ده‌روونی، به "وشه"ی گوت، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی فشارێكی توندی ده‌روونی ده‌بنه‌وه، وه‌ك ڕووداوی هاتوچۆ، ده‌ستدرێژیی سێكسی، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن له به‌ره‌ی جه‌نگ، ده‌نگی ته‌قینه‌وه، یان كاره‌ساتی سروشتی وه‌ك بوومه‌له‌رزه، دووچاری ته‌نگژه‌ی ده‌روونیی پاش زه‌بر ده‌بنه‌وه، تێیدا كه‌سه‌كه بیری خۆسه‌پێنه‌ری ڕووداوه‌كه بێزاری ده‌كات، خه‌وی ناخۆشی پێوه ده‌بینێت، گۆشه‌گیر ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات به هیچ جۆرێك بیر له ڕووداوه‌كه نه‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها د. هێمن گوتی، كه‌سه‌كه له‌م حاڵه‌ته‌دا دووچاری ڕاچه‌ڵه‌كین، خه‌وی ناخۆش، ناڕێكیی میزاج، كه‌میی سه‌رنج، هه‌ستكردن به تاوان، چێژ وه‌رنه‌گرتن له خۆشییه‌كان و بیری نه‌رێنی ده‌بێته‌وه. یان پێدانی ده‌رمان ده‌بێت.