وەستانی هەناسە لە خەودا دەبێتە هۆی نەخۆشییەكی سەخت

:: PM:02:50:04/06/2023 ‌
بەشێكی زۆرمان بە دەست خڕەخڕی سنگ و هەناسەدانی توند لە خەودا دەناڵێنین، توێژینەوەیەكیش دەریدەخات، بەشێكی مێشك كە پێوەستە بە بیرەوەرییەكان، لەو كەسانەدا بچووك دەبێتەوە كە لە خەودا كێشەی هەناسەدانێ توندیان هەیە.

ئەمڕۆ یەكشەم چواری حوزەیران، ماڵپەڕی (سیدتی) بڵاوی كردووەتەوە، ئەو كەسانەی كێشەی خڕەخڕ و هەناسەدانیان هەیە لە خەودا، لە یەك كاتدا بۆ ماوەی ١٠ چركە هەناسەدانیان دەوەستێت، بەوەیش مەترسیی بچووكبوونەوەی مێشكیان زیاد دەكات كە دەبێتە هۆی نەخۆشیی ئەلزەهایمەر یان بیرچوونەوە.

توێژینەوەكە ئەوەشی خستە ڕوو، "كێشەی وەستانی هەناسە لە خەودا دەبێتە هۆی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە، ئەمەش وادەكات یادەوەریی کسەکە لاواز بێت و لە دەستی بدات".

هەروەها توێژینەوەكە دەریخستووە لە دەستدانی قەبارەی مێشك و بچووكبوونەوەی، كاتێك ڕوو دەدات كە كەسێك بیرچوونەوەی هەبێت. وەستانی هەناسە لە خەودا پێوەندی بە قەبارەی مێشكەوە هەیە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە كە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ ئەنجام دراوە، دەركەوتووە كە مەرج نییە ئەوانەی تەمەنیان هەڵدەكشێت تووشی لەبیرچوونەوە ببن، ئەوانەی تەمەنیان كەمترە كێشەی وەستانی هەناسەدانیان هەیە لە خەودا، دووچاری بیرچوونەوە دەبن".

ڕودی تانزی مامۆستای دەمار لە قوتابخانەی پزیشكی هارڤارد لە بۆستن گوتی، "ئەو كەسانەی كە كێشەی خڕەخڕ و هەناسەدانیان نییە، دەتوانن لە شەودا بۆ ماوەی حەوت سەعات بێ پچڕان بخەون ، بەڵام ئەوانەی كێشەی هەناسەدانیان هەیە، چەندان جار شەوانە دووچاری خەوزڕان دەبن".




وشە - لاڤین عومەر