زۆربه‌مان زیاتر له جارێك گوێبیستی ئه‌وه بووین كه ده‌ڵێن ته‌قاندنی جومگه‌كان یان په‌نجه‌كان خراپه، ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی هه‌وكردنی جومگەکانت بكات، سەرچاوەیەک لەم بابەتەی کۆڵیوەتەوە و زانیاریی نوێ دەخاتە روو.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لجه‌زیره" وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، ته‌قاندنی جومگه‌كان ده‌توانێ زۆر بێزاركه‌رانه بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی گوێی له ده‌نگه‌كه‌ی ده‌بێت، له‌وانه‌یه وا بكات هاوڕێكانت یان خۆشه‌ویستانت نه‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵت دابنیشن به‌هۆی ده‌نگه بێزاركه‌ره‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام نابێته هۆی هه‌وكردنی جومگه‌كانت.
ته‌قاندنی جومگه‌كان بریتییه له‌و حاڵه‌ته‌ی بڵق دروست ده‌بێت له‌ناو شله‌ی جومگه‌كان بۆ چه‌وركردنی ناوه‌وه‌یان كه به شله‌ی جومگه‌كان ناسراوه، بۆیه نابێته هۆی هه‌وكردنی جومگه‌كان.
هه‌روه‌ها هه‌رچه‌نده ئه‌م كاره نابێته هۆی هه‌وكردنی جومگه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێك ده‌رئه‌نجامی نه‌رێنیشی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی ده‌ركه‌وتووه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هێزی گرتنی شته‌كان و ئاوسانی ده‌سته‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته بێ توانابوونی ده‌ستی كه‌سه‌كه.
بۆیه په‌نجه‌كانت مه‌ته‌قێنه، نه‌ك له ترسی هه‌وكردنی جومگه‌كانیان، به‌ڵكو بۆ پاراستنی به‌هێزییان و بێزارنه‌كردنی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت.