به‌پێی راپرسییه‌كی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی، به‌هۆی كێشه و ململانێ ناوخۆییه‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی سه‌تان كادر و ئه‌ندامی باڵا و ئۆرگانه جیاوازه‌كان، پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی كورسییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، بگاته پێنج تا هه‌شت كورسی.
نوێترین ئامار كه له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك و ده‌زگای زانیاری كراوه، ده‌ره‌نجامی به‌دواداچوونێكی مه‌یدانیی ده‌زگاكه له ئاستی ئۆرگانه‌كانی ئه‌و حزبه، به‌رپرسانی باڵا و مه‌كته‌ب سیاسیی تووشی شۆك كردووه.
له راپرسییه‌كه‌دا پرسیاری ئه‌وه كراوه، ئاماده‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌تایبه‌تیش په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ به یه‌كێتی بده‌یت؟ ئایا له ئه‌دای یه‌كێتی نوێ و سه‌ركرده‌كانی رازیت؟ هاوكات چه‌ند پرسیارێكی لاوه‌كیی تریش كراوه كه وه‌ڵامه‌كان زۆرینه‌یان به نه‌خێر بووه.
له راپرسییه‌كه‌دا به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون كه ژماره‌ی كورسییه‌كانی یه‌كێتی، له نێوان پێنج تا هه‌شت كورسی ده‌بێ، ئه‌مه‌ش سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان و ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردن و زانیاریی حزبه‌كه‌ی تووشی شۆك كردووه، بۆیه مه‌ترسییان هه‌یه به‌و شێوه‌یه بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه.
سه‌عید كه‌ریم شاره‌زای هه‌ڵبژاردن و راپرسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌موو پارت و لایه‌نێكی سیاسی كاتێك بیه‌وێت بچێته هه‌ڵبژاردن، باشتره راپرسی و فیدباكی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی بزانێت، تا ئاماده‌كاریی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بكات.
ئه‌و گوتی، "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حزبه‌كانی سنووری سلێمانی و به‌تایبه‌تیش یه‌كێتی، به‌هۆی كێشه و ململانێ ناوخۆییه‌كان و تۆران و دووركه‌وتنه‌وه‌ی سه‌ركرده و لایه‌نگرانیان، له حاڵێكی خراپدان و ناتوانن به‌و شێوه‌یه به‌شداریی قۆناغه‌كانی پێش بانگه‌شه و كاتی بانگه‌شه بكه‌ن".
رۆژانه چه‌ندان هه‌واڵ و رووداوی نه‌خوازراو ده‌بینن و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئاستی متمانه به‌و حزبه كه‌م ببێته‌و
سه‌عید كه‌ریم پێی وایه، ئاساییه ژماره‌ی كورسییه‌كانی یه‌كێتی كه‌م بكات، چونكه رۆژانه چه‌ندان هه‌واڵ و رووداوی نه‌خوازراو ده‌بینن و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئاستی متمانه به‌و حزبه كه‌م ببێته‌وه".
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگ و ژماره‌ی كورسییه‌كانی یه‌كێتی له هه‌رێمی كوردستان، له به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان و پاشان نه‌وه‌ی نوێ ده‌بێت.
له دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی 2021، یه‌كێتیی نوێ دۆخێكی نه‌خوازراوی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و هه‌رێم و به‌غدا دروست كردووه، چه‌ندان سه‌ركرده‌ی دێرین و جه‌ماوه‌رێكی زۆری لێ دوور كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه حزبه‌كه ئێسته كار بۆ دروستكردنی ئاسته‌نگ و دواخستنی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ساڵی داهاتوو ده‌كات.
وشه\ تایبه‌ت