زیانەكانی خەوتن لەسەر سك

:: PM:11:38:06/06/2023 ‌

بەگشتی مرۆڤ دەتوانێت لەسەر سێ لادا بخەوێت، ئەوانیش لاتەنیشتەكان و پشت و سك، بەپێی شارەزایان خەوتن لەسەر سك خراپترینیانە و لەسەر لای راستیش باشترینە، واتە بۆ تەندروستی خراپن یان باش، كەچی زۆر كەس حەز بە خەوتن لەسەر سك دەكات.

بەپێی شارەزایان ئەو جۆرە خەوتنە لەسەر ئاستێكی درێژخایەن زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، واتە بە هێواشی زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت، كاتێك بەهۆی ئەو پەستانەی دەكەوێتە سەر قەفەزی سنگ ئازاری سنگ دروست دەكات، جیا لە جۆری تری ئازار و كێشە لە خەوتن، بە گشتی خەوتن لەسەر سك ئەو زیانانەی هەیە، پەستان دەخاتە سەر بڕبڕەی پشت و سربوون دروست دەكات، ئازاری شان و مل دروست دەكات، كێشە بۆ خەو دروست دەكات، بۆ ژنی دووگیان زۆر خراپە.

ئەوانەی ماوەیەكی زۆر لەسەر سكیان دەخەون، هەست بە ئازاری بڕبڕەی پشتیان دەكەن، نیوەی شەو خەبەریان دەبێتەوە و پەستان دەكەوێتە سەر جومگە و هەندێك ئەندام و شوێنی لەشیان، جیا لەوە ئازاری شان و مل دروست دەكات، چونكە پەستانیان دەكەوێتە سەر، بەهۆی ئەو پەستانە زۆرە و ئازارانەی دروست دەبێت ئەو كەسە خەوێكی قووڵی نابێت، بەوەش كار لە ژیان و حەسانەوەی دەكات، ژنی دووگیان نابێت بەهیچ شێوەیەك لەسەر سكی بخەوێت، چونكە پەستان تەنیا لەسەر ئەو ئەندامانەی جەستەی دایك دروست نابێت كە باسیان كرا، بەڵكو دەكەوێتە سەر كۆرپەلەش و زیانی پێ دەگەیەنێت.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل