ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دوو ئامانج ده‌یه‌وێ گرنگی به كه‌رتی پیشه‌سازی بدات، یه‌كه‌م ده‌ستی كار زیاد بكات و دووه‌میش په‌ره به به‌رهه‌می ناوخۆ بدات و قه‌باره‌ی هه‌نارده زیاد بكات، بۆیه ته‌نیا له‌م كابینه‌یه‌دا نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلار له كه‌رته‌كه‌دا وه‌به‌رهێنان كراوه.
دكتۆر هه‌ڤاڵ سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی مۆڵه‌ت له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، له ساڵی 2006وه تا ئێسته له هه‌رێمی كوردستان، زۆرترین مۆڵه‌ت به كه‌رتی پیشه‌سازی دراوه كه 290 مۆڵه‌ته و 79 مۆڵه‌تیان له‌و كابینه‌یه دراوه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی. مه‌به‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و هه‌نگاوه، بۆ زیادبوونی ده‌ستی كاره و ده‌یه‌وێت گه‌نجه‌كان بێكار نه‌بن، چونكه دامه‌زراندن نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی هه‌بێت، خه‌ڵك به‌رده‌وام كاری ده‌بێت و كاری تێدا ده‌كات.
دووه‌م رێكار به بۆچوونی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه، بریتییه له به پیشه‌سازیكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی، هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می خاوی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌فیڕۆ نه‌چێت و ساغ ببێته‌وه، پێویسته بكرێته به‌رهه‌مێكی پیشه‌سازی، بۆ نموونه ته‌ماته بكرێته ئاوی ته‌ماته و كارگه‌ی نوێی پیشه‌سازی دابمه‌زرێنرێن.
دكتۆر هه‌ڤاڵ سدیق پێی وایه، ده‌كرێ به‌رهه‌مه‌كانی كوردستان له دوای پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ، هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێن. هه‌روه‌ها جگه‌له‌وه‌ی له ئاستی پارێزگاكان، ناوچه پیشه‌سازییه‌كان په‌ره‌یان پێ بدرێت، له ئاستی شارۆكه‌كانیش ناوچه‌ی پیشه‌سازی دابمه‌زرێن و په‌ره به كردنه‌وه‌ی كارگه‌كان بدرێ.
له ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش خه‌ریكه كارگه دروست ده‌كرێن و له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش ده‌ستیان به چالاكی كردووه.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه ده‌ستیان به‌و هه‌نگاوه كردووه، له ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش خه‌ریكه كارگه دروست ده‌كرێن و له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیش ده‌ستیان به چالاكی كردووه.
جێی باسه له ساڵی 2006ه‌وه تا ئێسته، مۆڵه‌ت به 290 پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی دراوه به سه‌رمایه‌ی 23 ملیار و 174 ملیۆن و 488 هه‌زار دۆلار، له‌م كابینه‌یه‌شدا له ساڵی 2019وه تا ئێسته، مۆڵه‌ت به 79 پڕۆژه دراوه به سه‌رمایه‌ی ملیارێك و ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلار.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم