سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، ئه‌و منداڵانه‌ی به‌هۆی كه‌وتنی فڕۆكه‌كه‌یان له‌ناو دارستانێك له باشووری وڵات‌دا بۆ ماوه‌ی 40 رۆژ ون بوون، له‌ڕێی تیمێكی رزگاركه‌ر له سه‌ربازان، دۆزرانه‌وه و سه‌رجه‌میان ته‌ندروستییان باشه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ی حوزیران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، جۆستاڤۆ پێترۆ سه‌رۆكی كۆڵۆمبیا له‌ڕێی تویته‌ره‌وه رای گه‌یاندووه، ئه‌و منداڵه كۆڵۆمبییانهی كه چوار منداڵ بوون و پێنج هه‌فته به‌رله ئێسته له‌ناو فڕۆكه‌یه‌كدا بوون، فڕۆكه‌كه له‌ناو دارستانێك كه‌وتووه‌ته‌وه خواره‌وه، ئێسته‌یش له‌ڕێی تیمێكی رزگاركه‌ری سه‌ربازی دۆزراونه‌ته‌وه و دۆخی ته‌ندروستییان باشه.
رزگاركردنی ئه‌و منداڵانه وه‌ك پێگه‌كه ئاماژه‌ی پێ كردووه، له سنووری نێوان هه‌رێمی كاكیتا و جواڤیاری كۆڵۆمبیا له‌ناو دارستانێكدا چڕوپڕدا بوون كاتێك فڕۆكه‌كه‌یان له‌وێ كه‌وتووه خواره‌وه. له كه‌وتنی فڕۆكه‌كه‌دا، فڕۆكه‌وانه‌كه و دوو كه‌سی تر گیانیان له ده‌ست داوه و ته‌نیا چوار منداڵه‌كه له‌ناو دارستانه‌كه به‌زیندوویی مابوونه‌وه.
دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌كان خۆشیی بۆ ته‌واوی وڵات گه‌ڕاندووه‌ته‌وه
پێترۆ زیاتر گوتوویه‌تی، دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌كان خۆشیی بۆ ته‌واوی وڵات گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. دروسته كه منداڵه‌كان له‌و ماوه‌یه‌ی له‌ناو دارستانه‌كه‌دا بوون دۆخیان باش نه‌بووه و هه‌وڵیان داوه خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام به‌رگه‌یان گرتووه و دوای دۆزینه‌وه‌یان، بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه و پشكنینیان بۆ كراوه، ده‌ركه‌وتووه دۆخی ته‌ندروستییان باشه.
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له‌ناو دارستانه‌كه له یه‌كی مانگی رابردوو "ئایار" كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، جۆری "سیسنا 206" بووه و حه‌وت كه‌سی هه‌ڵگرتبوو، گه‌شته‌كه‌ی له نێوان ئاراراكوارا له هه‌رێمی ئه‌مازۆناس و سان خۆسیه دی جواڤیاری بووه، به‌هۆی تێكچوونی مه‌كینه‌كه‌ی، تێكچووه و كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
سێ كه‌سی ناو فڕۆكه‌كه كه یه‌كیان فڕۆكه‌وانه‌كه بووه، گیانیان له ده‌ست داوه. چوار منداڵیش كه ته‌مه‌نیان 13 و نۆ و چوار ساڵ و ئه‌وی تریان 11 مانگ بووه، به‌زیندوویی ماوه‌ی 40 رۆژ له‌و دارستانه مابوونه‌وه و خۆیان ژیاندووه، به‌هۆی گه‌ڕانێكی رژد، تیمێكی رزگاركه‌ری سه‌ربازی توانیان بیاندۆزنه‌وه.