كۆشكی سپی بڵاوی كرده‌وه، ئێران به هاوكاریی رووسیا، له رۆژهه‌ڵاتی مۆسكۆدا ده‌ستی به بنیاتنانی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی درۆن و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كردووه.
جۆن كێربی گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی داوه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی ئه‌وان كه‌وتووه، كارگه‌كه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه ده‌توانێ ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان بكات.
كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه‌دا، وێنه‌یه‌كی مانگی ده‌ستكردی بڵاو كرده‌وه كه هی كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، وا دیاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كار ده‌هێنرێت و كارگه‌كه‌ش كه‌وتووه‌ته رۆژهه‌ڵاتی مۆسكۆ.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش پێشتر رای گه‌یاندبوو، تاران و مۆسكۆ به هاوكاریی یه‌كتر ده‌یانه‌وێ كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی درۆن دابمه‌زرێنن.
ئێران به‌وه تۆمه‌تباره كه زۆرترین درۆنی به رووسیا فرۆشتووه بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌نگی ئۆكراینادا به‌كاریان بهێنێت، به‌ڵام ئێران ره‌تی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌و درۆنانه‌ی به‌ر له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكراینا به رووسیای فرۆشتووه.
كێربی پێی وایه ئێران راست ناكات و هێشتا له رێی ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه، فڕۆكه‌كان هه‌نارده‌ی رووسیا ده‌كات
كێربی پێی وایه ئێران راست ناكات و هێشتا له رێی ده‌ریای خه‌زه‌ره‌وه، فڕۆكه‌كان هه‌نارده‌ی رووسیا ده‌كات و رووسیاش له جه‌نگدا به‌كاریان ده‌هێنێت.
پێویسته بگوترێ ئه‌و فڕۆكانه‌ی ئێران نرخیان هه‌رزانه و وه‌ك خۆكوژ، ناوچه‌كانی ئۆكراینا ده‌كه‌نه ئامانج و ئه‌مه‌ش به قازانجی رووسیایه، چونكه مووشه‌كه‌كانی خۆی گرانتر به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و فڕۆكه‌كانیش پێشكه‌وتوون و له ئه‌گه‌ری كه‌وتنه خواره‌وه‌یان، زیانێكی زۆر به رووسیا ده‌گات.
فڕۆكه‌كانی ئێران كاتێك ده‌گه‌نه ئاسمانی ئۆكراینا، خۆیان به پڕۆژه‌كان ده‌كێشن و به‌مه‌ش ته‌قینه‌وه روو ده‌دات و ده‌بنه هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی زیان، هه‌رچه‌نده ئۆكراینا ده‌ڵێ زۆربه‌ی فڕۆكه‌كانیان خستووه‌ته خواره‌وه و هه‌ندێك جار فڕۆكه‌كان بوونه‌ته هۆی كوژرانی خه‌ڵكی سڤیل.