14 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی هونەرمەندی كورد ئارام تیگران تێدەپەڕێت

:: PM:03:00:09/08/2023 ‌
زۆر لەو هونەرمەندە ئەرمەنییانەی خزمەتی هونەری كوردیان دەكرد، داوایان دەكرد كورد لە شەڕ و كوشتار دوور بكەوێتەوە و تێكەڵی هونەر بێت، ئارام تیگران یەكێكە لەو هونەرمەندانەی كە دژی شەڕ بوو و بەهونەرەكەی خزمەتی گەلی كوردی دەكرد لە ئەرمینا.

ئەمڕۆ چوارشەم نۆی ئاب، ئارام تیگران هونەرمەند و گۆرانیبێژی كوردزمانی ئەرمەنی، لە ساڵی 1934 لە قامیشلۆ لە دایك بووە، لەگەڵ بنەماڵەكەیدا بۆ ئەرمەنستان كۆچیان كردووە، لە تەمەنی 18 ساڵیدا كاتێك قۆناغی خوێندنی سەرەتایی تەواو كرد، بووەتە كارمەندی رادیۆی ئەرمەنستان.

هونەرمەند لە هەشتەمین فێستیڤاڵی هونەری ئامەددا بەشداریی كرد و گۆرانی بۆ ئامەد گوت، خاوەنی 12 سیدییە و بە هەرسێ زمانی كوردی و عەرەبی و ئەرمەنی گۆرانیی گوتووە.

لە هەشتی ئابی ساڵی 2009 هونەرمەند ئارام تیگران، بەنەخۆشیی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد كە تا ئێستە سترانەكانی لەناو هزری هەموو كوردێكدا ماوەتەوە.


وشە - لاڤین عومەر