له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد- به‌رگی شه‌شه‌م، كۆی رووداوه‌كانی ساڵی 2003 تا 2016 له خۆی ده‌گرێ، سه‌رۆك بارزانی له به‌شێكی كتێبه‌كه‌دا باسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كات، سه‌ردانێكی ئه‌وان بۆ به‌غدا به‌هۆی خۆڵ و تۆزه‌وه چۆن دواخراوه و له كه‌ركووكه‌وه به ئۆتۆمبێل گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له لاپه‌ڕه 214 سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی بارودۆخی گشتیی عێراق و پرسیی نووسینی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، رۆژی شه‌شی ئابی 2005 په‌رله‌مانی كوردستان كۆ بووه‌وه، منیش ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بووم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش نه‌كرێت له‌سه‌ر عێراقی دیموكراتی فیدراڵی و فره‌یی و ده‌ستكاری قه‌واره و كیانی هه‌رێمی كوردستان و پرسی پێشمه‌رگه و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، هه‌روه‌ها بڕیار درا كه شاندێكی گه‌وره‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵمدا بێن بۆ به‌غدا كه پێكهاتبوون له نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌كێتی و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین له یه‌كگرتوو و كه‌مال شاكر له حزبی شیوعی و محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود له سۆسیالیست و كه‌رخی ئاڵتی به‌رماخ نوێنه‌ری توركمان و رۆمیۆ هه‌كاری نوێنه‌ری كریستیانه‌كان.
هه‌موو هه‌وڵێك بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور سهربخرێ
" رۆژی 7ی ئابی 2005 ئه‌مه‌ریكییه‌كان چه‌ن ههلیكۆپتهرێكیان هێنایه سه‌ڵاحه‌دین بۆ سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا و له سه‌ڵاحه‌دینه‌وه به‌رێكه‌وتین، هه‌لیكۆپته‌ره‌كان بۆ وه‌رگرتنی سووته‌مه‌نی له كه‌ركووك نیشتنه‌وه، به‌ڵام خۆڵبارین و تۆزوبایهكی به‌هێز ناوچه‌كه‌ی داپۆشیبوو به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌لیكۆپته‌ره‌كان نه‌یانتوانی بفڕن نه بۆ به‌غدا و نه بۆ سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌وه بوو به ناچاری به ئۆتۆمبێل له كه‌ركووكه‌وه گه‌ڕاینه‌وه سه‌ڵاحه‌دین و سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا دواخرا، دواتر به ته‌له‌فۆن خهلیلزادم له هۆكاری دواخستنی سه‌ردانه‌كه‌مان ئاگه‌دار كرده‌وه" سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، سه‌رباری ناله‌باری كه‌شوهه‌وا هه‌رچۆنێك بێت دوو ڕۆژ دواتر گه‌یشتینه به‌غدا، خه‌لیلزاد له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا چاوه‌ڕێمان بوو دواتر راسته‌وخۆ چووینه ماڵی مام جه‌لال، زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان له‌وێ ئاماده بوون بۆ نانی ئێواره و بڕیار درا رۆژی 10ی ئاب به فه‌رمی ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كان بكرێ له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور. هه‌ر شه‌وی یه‌كه‌می گه‌یشتنمان بۆ به‌غدا جاك سترۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پێوه‌ندی پێوه‌كردم و داوای كرد هه‌موو هه‌وڵێك بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور سهربخرێ.