بەرپرسێك كوژرا

:: PM:03:53:08/09/2023 ‌
وەزارەتی بەرگریی توركیا كوشتنی فەریت یوكسەل-ی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ ڕاگەیاند، كە بەناو بەرپرسی زاگرۆسی چەكدارانی پەكەكەیە.

ئەمڕۆ هەینی هەشتی ئەیلوول، لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری توركیا هاتووە، سوپای توركیا بەردەوامە لە وەشاندنی گورز لە چەكدارنی پەكەكە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ بێوچان بەردەوامن.

باس بەوەش كراوە، سەربازانی توركیا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ فەریت یوكسەل-ی لەچالاكی خست، كە ناوە نهێنییەكەی (شەڕزان ماڤا) و بەناو بەرپرسی زاگرۆسی چەكدارانی پەكەكە بوو.

كوشتنی ئەو بەرپرسەی پەكەكە لە كاتێكە لە ئەمساڵ زیاتر لە 50 سەركردەی ئەو چەكدارانە كوژراون و هێرشی توركیا لەڕێی درۆن بەردەوامە.



وشە - رامیار جەواد