مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند بەیتۆجان پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە، دەڵێت خوالێخۆشبوو بەیتۆجان، هونەرمەندێكی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو.
ئەمڕۆ سێشەم 12ـی ئەیلوول، لە پرسەنامەیەكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بەداخێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری كورد بەیتۆجانم بیست.
سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، خوالێخۆشبوو بەیتۆجان، هونەرمەندێكی نیشتمانپەروەر و بە توانا و شارەزا بوو، خزمەتێكی زۆری گۆرانی و موزیكی ڕەسەنی كوردی كردووە.
لە كۆتایی پرسەنامەكەیدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەكەی دەكەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن و دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.