وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مساڵ هیچ كێشه‌یه‌كیان له دابینكردنی گەنمدا نییه و كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی جیهانیی خۆراك بۆ سه‌ر عێراق به ته‌واوی له‌ناو چووه.
موسه‌ننا جه‌بار فه‌ریجی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ئاماژه‌ی دا، ئه‌مساڵ عێراق به‌راورد به ساڵی رابردوو له دۆخێكی زۆر باشتردایه، ئه‌و كێشانه‌ی پێشتر له دابینكردنی گه‌نم هه‌یانبوو ئه‌مساڵ نییانه.
پێویسته بگوترێ ساڵی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی رووسیا رێی له گواستنه‌وه‌ی گه‌نمی ئۆكراینا بۆ وڵاتان گرت، له ته‌واوی دنیا قه‌یرانی خۆراك هاته كایه‌وه و نرخه‌كان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو گران بوون و ئه‌م كاریگه‌رییه له عێراق و هه‌رێمی كودستانیش هاته كایه‌وه.
هیچ پێویستییه‌كی به ده‌ره‌وه نییه گه‌نمی لێیه‌وه هاورده بكات
به‌گوێره‌ی مێدڵست نیوز، ئه‌مساڵ عێراق له به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمدا به خۆبژێویی گه‌یشت و سایلۆكان پڕ كراون، هیچ پێویستییه‌كی به ده‌ره‌وه نییه گه‌نمی لێیه‌وه هاورده بكات، بۆیه له هه‌فته‌كانی رابردوودا كه دیسان كێشه بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌نمی ئۆكراینا به‌ره‌و توركیا هاتووه‌ته كایه‌وه، هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر عێراق نه‌هێناوه‌ته كایه‌وه.
عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە نزیکەی پێنج ملیۆن تۆن گەنمی بەرهەم هێناوە و بە پێچەوانەی سالانی رابردوو پارەی گەنمی جووتیارانیش دابین کراوە و قۆناغ بە قۆناغ بەسەریاندا دابەش کراوە.
گەنم کاڵایەکی ستراتیجیی وڵاتانە و زۆربوونی لە هەر وڵاتێک کاریگەری دەبێ لە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی پێداگریی له‌وه كرد كه به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییانیان به رێكی دابه‌ش كردووه و له دابه‌شكردنیشی له مانگه‌كانی داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بن و له‌م رێیه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگری له گرانبوونی خۆراك بكه‌ن.