به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌وا له به‌رازیل و له دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن، فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وته خواره‌وه و سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه گیانیان له ده‌ست دا.
فڕۆكه‌كه زۆر گه‌وره نه‌بووه و 14 سه‌رنشینی پێ بووه، له گه‌شتێكی 400 كیلۆمه‌تریدا بووه و كه‌مێك پێش ئه‌وه‌ی بنیشێت، به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
فڕۆكه‌كه له مانائوسی به‌رازیل كه ناوه‌ندی ویلایه‌تی ئه‌مازۆناسه، ده‌یویست به‌ره‌و شاری بارسیلۆس بڕوات كه كه‌وتووه‌ته ناو دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن.
باس لەوە دەکرێ فڕۆکەکە لە لایەن کەسێک بەکرێ گیراوە و ئەوانەی مردوون هاوڕێی یەکتر بوون
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، ڤینیسیۆس ئاملیدا وه‌زیری ئاسایشی ویلایه‌تی ئه‌مازۆناس باسی له‌وه كردووه كه فڕۆكه‌كه پێش نیشتنه‌وه، به‌هۆی ته‌مومژ و بارانی به‌خوڕ، له باندی راداری فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌رچووه و تووشی ئه‌و رووداوه بووه.
فڕۆكه‌كه هی كۆمپانیایه‌كی خۆجێی مانائوس بووه و خاوه‌نی كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی داوه، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان و فڕۆكه‌وانه‌كان به ئاماده‌ییه‌كی ته‌واو ده‌ستیان به‌و گه‌شته كردبوو و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستییان نه‌بووه.
هه‌ندێك زانیاری باس له‌وه ده‌كه‌ن فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێك به كرێ گیراوه و ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی گه‌شتێك بكات، به‌ڵام تووشی ئه‌و رووداوه بووه.