ده‌زگای ناسا ڕای گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ری به‌رهه‌مهێنانی "ئۆكسجینی هه‌ناسه‌دان له به‌رگه‌هه‌وای مه‌ریخدا هه‌یه"، ده‌توانرێت سوودی لێ ببینرێت بۆ هه‌ناسه‌دان و دروستكردنی سووته‌مه‌نیی مووشه‌كی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شتێكی كه‌شتیوانه‌كانی بۆشایی ئاسمان.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه ماڵپه‌ڕی "
Science Alert " بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ڕێی ئامێری "Moxy" له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی Perseverance rover، ناسا توانیویه‌تی مۆلیكوله‌كانی هه‌وای مه‌ریخ تێكبشكێنێت و ئۆكسجینێكی كه‌م و به‌رده‌وام دروست بكات .
پامێلا میلرۆی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ناسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، " كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره ده‌توانرێت ئۆكسجین له به‌رگه‌هه‌وای مه‌ریخ ده‌ربهێنرێت، ده‌كرێت یارمه‌تیده‌ر بێت له دابینكردنی هه‌وای هه‌ناسه‌دان یان دروستكردنی سووته‌مه‌نیی مووشه‌كی بۆ كه‌شتیوانان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، په‌ره‌پێدانی ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیایانه ڕێ به به‌كارهێنانی بڕی گونجاو ده‌دات له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له‌سه‌ر ڕووی مانگ یان مه‌ریخ به‌رده‌ستن"، هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌ته زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن، كه‌شتیوانه‌كان له بۆشایی ئاسماندا بمێنه‌وه و ببێته ڕێیه‌ك بۆ هه‌ڵمه‌ته سه‌ره‌تاییه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای مرۆڤ له‌سه‌ر مه‌ریخ.
ئامێری "مۆكسی" له‌لایه‌ن زانایانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای ماساشوستسه‌وه دیزاین كراوه، له مانگی شوباتی 2021 كۆمپانیای Perseverance له‌سه‌ر مه‌ریخ نیشته‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه كاری پێ ده‌كرێت، كه له زه‌وییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و فه‌رمانی كارپێكردنی پێ ده‌درێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخ.
به‌پێی پشكنینه‌كانی ئامێری مۆكسی كه 16 پشكنینی ئه‌نجام داوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی 122 گرام ئۆكسجین، ده‌ركه‌وتووه ئه‌م بڕه ئۆكسجینه ڕێ به مرۆڤ ده‌دات بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار سه‌عات له ژیاندا بمێنێته‌وه.
ناسا ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نێت، نیشتنه‌وه‌ی چوار كه‌شتیوان له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخ، پێویستی به نزیكه‌ی حه‌وت تۆن سووته‌مه‌ن ی مووشه‌ك ده‌بێت، ئه‌مه جگه له 25 تۆن ئۆكسجین.