له ڕووداوێكی شۆكهێنه‌ر بۆ ته‌واوی سه‌رنشینانی گه‌شتێكی هێڵی ئاسمانی به‌ریتانی، ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن له‌ناو فڕۆكه‌كه گیانی له ده‌ست دابوو، له كاتێكدا تا كۆتایی گه‌شته‌كه سه‌رجه‌م سه‌رنشینان بڕوایان وابووه ئه‌و خه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سۆمه‌ریه نیوز" ئه‌و ژنه ته‌مه‌نی 73 ساڵ بووه و له فڕۆكه‌خانه‌ی هیسڕۆوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نیس، سواری فڕۆكه‌ی 348ی هێڵی ئاسمانی به‌ریتانی بووه، به‌ڵام له‌وه ده‌چێت له ئاسماندا تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووبێت.
دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، سه‌رنشینه‌كان ده‌ستیان كرد به كۆكردنه‌وه‌ی جانتاكانیان و هه‌ڵگرتنیان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ دابه‌زین، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و سه‌رنشینه‌ی كه پێیان وابووه خه‌وتووه، وه‌ڵام ناداته‌وه.
سه‌رنشینه‌كان به‌م كاردانه‌وه‌یه زۆر ترسان و به‌په‌له كارمه‌ندانی فڕۆكه‌كه‌یان ئاگادار كرده‌وه بزانن بارودۆخی ئافره‌ته‌كه چۆنه، دواتر به خێرایی پێوه‌ندی به خزمه‌تگوزارییه فریاگوزارییه‌كانه‌وه كراوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردنی ژیانی ژنه‌كه شكستی هێنا.
به‌رپرسێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نیس ڕای گه‌یاند: "ئه‌و ژنه ته‌مه‌نی 73 ساڵه و تا ئێسته ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، پێده‌چێت تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووبێت".