نرخی خانوو له ئه‌ڵمانیا به خێرایی رووی له دابه‌زینه و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2000ه‌وه تووشی ئه‌م پاشه‌كشه‌یه نه‌بووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، تا نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ نرخی خانوو زۆر دابه‌زیوه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ به‌رزیی سوودی بانكی و به‌رزبوونه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی ئاماری فیدراڵیی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی داوه، نرخی خانوو و موڵك به‌راورد به ساڵی رابردوو، نزیكه‌ی 10% دابه‌زیوه و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2000ه‌وه كه له ئه‌ڵمانیا ئامار و زانیاریی پێوه‌ندیدار به موڵك كۆ ده‌كاته‌وه، هیچ ساڵێك هێنده‌ی ئه‌مساڵ نرخه‌كه كه‌می نه‌كردووه.
له شاره گه‌وره‌كان نرخه‌كان زیاتر دابه‌زیون و له به‌رلین، هامبورگ و میونشن نرخی شوقه 9.8% دابه‌زیوه، نرخی ئه‌و خانووانه‌ش كه یه‌ك نهۆمین 12.6% دابه‌زیوه.
له به‌رلین، هامبورگ و میونشن نرخی شوقه 9.8% دابه‌زیوه
پێویسته بگوترێ بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له ئه‌ڵمانیا رێژه‌ی سوودی بانكیی زۆر كه‌م بوو و ئه‌وه وایكرد خه‌ڵكێكی زۆر روو له‌و كه‌رته بكات و وه‌به‌رهێنان بكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رز كرایه‌وه، دۆخه‌كه پێچه‌وانه بووه‌وه.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و دۆخه ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیاكانی بواری بنیاتنانی خانووبه‌ره، مایه‌پووچبوونی خۆیان راگه‌یاندووه، چونكه تێچووی بنیاتنانی خانوو سه‌رووی 9% زیادی كردووه.
ئه‌ڵمانیا له پلانیدایه ساڵانه 400 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بنیات بنێت، به‌ڵام دامه‌زراوی ''جی دی ده‌بلیۆ'' هۆشداری داوه له‌و دۆخه و داوای كردووه حكوومه‌ت پاڵپشتیی له كۆمپانیاكان و به‌ڵێنده‌ران بكات.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، بڕیاره دووشه‌می داهاتوو حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كۆ ببێته‌وه و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دۆخه بدۆزێته‌وه.