هۆتێلی رەشید لە ناوچەی سەوزی بەغدا ئاگر دەگرێت

:: AM:08:53:27/09/2023 ‌
سەرچاوەیەكی تەناهی لە ناوچەی سەوزی بەغدا ئەمڕۆ رای گەیاندووە، هۆتێلی رەشید لە ناوچەی سەوز، ئاگری گرت و تەواوی نێردە دیپلۆماسییەكانی وڵاتان كە تێیدا بوون، رزگار كران.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ چوارشەم 27ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی سەرچاوە تەناهییەكە، هۆتێلی رەشید كەوتووەتە ناوەڕاستی بەغدا و ناوچەی سەوز، چێشخانەی هۆتێلەكە ئاگری گرت و تیمەكانی رزگاركەر، ئەوانەی لەوێ بوون كە بەشێكیان لە نێردە دیپلۆماییەكانی وڵاتان بوون، رزگاریان كردوون.

ئاماژە دراوە كە ئاگركەوتنەوەكە مامناوەندی بووە و بۆیە دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە، تەواوی ئەوانەی لەوێ دەمانەوە، گەڕێنرانەوە ژوورەكانی خۆیان.

هۆتێلی رەشید كە دەكەوێتە ناوەڕاستی ناوچەی سەوز، ئەو ناوچەیەی زۆرترین پاسەوانیی لێ دەكرێت، چونكە بارەگای پەرلەمان و ژمارەیەكی زۆری باڵەخانەكانی نێرردەی دیپلۆماسیی وڵاتان و باڵوێزخانەكان لەوێ هەڵكەوتوون.

لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د