دوێنێ شه‌و له عێراق كاره‌ساتێكی گه‌وره ڕووی دا، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕان له كاتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری، به سه‌تان كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
عه‌ره‌بیه" هه‌واڵی جیاواز هه‌یه له‌باره‌ی ژماره‌ی دروستی قوربانیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له هۆڵی هاوسه‌رگیری له شارۆكه‌ی حه‌مدانیه له پارێزگای نه‌ینه‌وا. دوای ئه‌وه‌ی بڵاو كرایه‌وه 120 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و زیاتر له 200 كه‌سیش بریندار بوون، سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ڕای گه‌یاند، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه تا ئێسته گه‌یشتووه‌ته 87 كه‌س.
به‌در بۆ "عه‌ره‌بیه" و "ئه‌لحه‌ده‌س" ڕای گه‌یاند، ژماره‌ی برینداران كه گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ، گه‌یشتووه‌ته 101 كه‌س. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ند حاڵه‌تێكی سووتانی سه‌خت هه‌بوون و هه‌ندێكی تریش به پله‌ی جیاواز.
پێشتر ده‌زگا میدیاییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ڕایان گه‌یاندووه 120 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و زیاتر له 200 كه‌سیش بریندار بوون.
به‌گوته‌ی هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانیی عێراق و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به‌كارهێنانی یارییه ئاگرینییه‌كان بووه له‌ناو هۆڵه‌كه، دواتر ئاگره‌كه به فراوانی به‌ره‌و سه‌قفی هۆڵه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه، بۆیه به‌شێك له هۆڵه‌كه به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا داڕماوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داوای له وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی كرد، هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی ئه‌و كه‌سانه بده‌ن به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا ڕای گه‌یاند، نۆ كه‌سیان گرتووه كه له هۆڵه‌كه كاریان كردووه.
دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له پارێزگای نه‌ینه‌وا بڵاوی كردبووه‌وه، 100 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان و زیاتر له 150 بریندار وه‌ك ئاماری سه‌ره‌تایی تۆمار كراوه، جگه له‌وه مانگی سووری عێراقی ڕای گه‌یاندبوو " ژماره‌ی قوربانیان بۆ زیاتر له 450 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
هاوكات دوێنێ شه‌و له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌مبوڵانس و تیمی فریاكه‌وتن به‌ڕێ كه‌وتن بۆ حه‌مدانیه.
سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مبوڵانس و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به‌ڕێ كه‌وتن بۆ شاره‌دێی حه‌مدانیه "قه‌ره‌قووش".
وه‌زیری ته‌ندروستی روونی كردووه‌ته‌وه، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ پێشوازیكردنی بریندارانی ڕووداوی سووتان له ئاهه‌نگی بووكگواستنه‌وه له شاره‌دێی حه‌مدانیه "قه‌ره‌قووش" ی سه‌ربه پارێزگای مووسڵ، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بریندارانی رووداوه‌كه له شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.