بێلی ئیلیش ئه‌و گۆرانیبێژه ناوداره‌ی ئه‌مه‌ریكایه كه له دیمانه‌یه‌كدا ددان به‌وه‌دا ده‌نێت، له هه‌موو ژیانیدا ئه‌وه‌نده‌ی حه‌زی بۆ كچان و ژنان چووه، ئه‌وه‌نده حه‌زه‌كانی بۆ پیاو نه‌بووه، بۆیه زۆربه‌ی هاوڕێكانی ژنانن نه‌ك پیاو.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی تشرینی دووه‌م، رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و دیمانه‌یه‌ی به مانشێتی "هێزی ئافره‌ت" له‌گه‌ڵ بێلی ئیلیش ساز كراوه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به میدیاكه بكرێت، گوتوویه‌تی هه‌موو ژیانم له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا بووه، چونكه حه‌زم بۆ پیاو ناچێ، بۆیه زۆربه‌ی هاوڕێكانم ئافره‌تن و هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رسامی جه‌سته‌ی منن.
ئیلیش كه ئێسته له ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌كی زۆری هه‌وادار هه‌یه و به‌رده‌وام میدیاكان بایه‌خ به به‌رهه‌مه‌كانی ده‌ده‌ن، ئێسته تازه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 21 ساڵ، كه‌چی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی بواری گۆرانی هه‌ژمار ده‌كرێت. له‌و دیمانه‌یه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ته‌نانه‌ت له گۆرانییهكانیشیدا ئه‌وه‌نده‌ی وشه‌ی "she" به‌كار دێنێت، زۆر كه‌متر وشه‌ی "her" به‌كار دێنێت.
ئه‌و گۆرانیبێژه ئه‌مه‌ریكییه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه ئه‌مساڵ كه گۆرانیی سه‌ره‌كیی فیلمی "باربی" تۆمار كردووه له ده‌رهێنانی گریتا جیرۆیج، زیاتر وه‌ك ئه‌ستێره ناسرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زۆربه‌ی هه‌وادارانی زیاتر ژنانن. وێڕای ئه‌وانه‌یش ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه هه‌ست به‌وه ناكات بتوانێ به‌باشی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ژناندا بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا حه‌زی زیاتری بۆ ئه‌وان ده‌چێت.
ئیلیش باسی ئه‌وه ناكات كه ئه‌و هاوڕه‌گه‌زبازه، هاوكات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له هه‌ستی خۆی بۆ سێكس ناكات، به‌ڵام به روونی ده‌ڵێ ژنانم خۆش ده‌وێ و زۆرن ئه‌وان پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، به‌وه ده‌چێ بۆ ئه‌وانیش جه‌سته‌م سه‌رنجڕاكێش بێت، بۆ ئه‌وه‌یش به ئاشكرا هه‌ست به‌و پێوه‌ندییه ده‌كه‌م كه راسته ئه‌وانیش چێژ له جه‌سته‌م ده‌بینن.
دواتریش ئیلیش گوتی، ئه‌گه‌ر به راشكاوی قسه‌م بكه‌م، هه‌رگیز هه‌ستم به‌وه نه‌كردووه ئافره‌ت بم، هاوكات هه‌ستم نه‌كردووه بۆ پیاوان سه‌رنجڕاكێش بم، هه‌ستم به مێینه‌یی خۆم نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌زانم و خۆم ده‌ناسم كه وه‌ك ئافره‌ت جوان نیم، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانم كه زیاتر حه‌ز به تێكه‌ڵبوونی ژنان ده‌كه‌م نه‌ك پیاوان.