وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هاوخه‌میی بۆ رووداوی سووتانی باڵه‌خانه‌كه‌ی سۆران و گیان له ده‌ستدانی 14 كه‌س به‌وهۆیه‌وه راده‌گه‌یه‌نێـت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆی كانوونی یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
توركیا ڕای گه‌یاندووه، به داخێكی گرانه‌وه هه‌واڵی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر كه به هۆیه‌وه 14 كه‌س بوونه قوربانی و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون، پێمان گه‌یشت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه "له خوا داواكارین قوربانییانی ئاگركهوتنهوەكه بخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاریان ده‌كه‌ین و هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".
شه‌وی هه‌ینی، هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م، ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌كی سۆران كه‌وته‌وه كه تایبه‌ت بوو به مامۆستا و قوتابیانی زانكۆی سۆران، به‌هۆیه‌وه 14 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی تر برینداربوون.