دیاری قەرەداغی "یاد و جوانی" بڵاو كردەوە

:: AM:09:28:05/05/2017 ‌

هونەرمەند دیاری قەرەداغی  دوای  ماوەیەك لە نەبوونی كاری  هونەری لە كوردستانەوە،  كلیپێكی  نوێ بڵاودەكاتەوە و پێشكەشی "وشە"ی دەكات .

ئەمڕۆ هەینی پێنجی ئایاری/ مایۆ دیاری قەرەداغی بە"وشە"ی ڕاگەیاند، نوێترین كاری  هونەریم بڵاو كردەوە كە كلیپێكە بە ناوی ( یاد و جوانی )، بەرهەمەكە هۆنراوەی لە لایەن ئیسماعیل خورماڵی ئامادە كراوە،  هونەرمەند بورهانی موفتی زادە كاری ئاواز دانانی  بۆ كردووە، كاری دەنگی لەمیترۆنۆم ستۆدیو كردووە.

قەرەداغی زیاتر گوتی، دوێنێ‌ ئەو بەرهەمەم بڵاو كردەوە پێشكەشی "وشە"ی دەكەم.
 
ئەم بەرهەمەی قەرەداغی لەلایەن " ڕەوا ئێڵ ئێس"كاری  دەرهێنانی بۆ كراوەو بەرهەمی كۆمپانیای  L.S FILM  بەرهەم  هاتووە،‌ هەر یەك لە (یوسف محەمەد و كارمەند و چنار) وەك كاستین بەشداری بەرهەمەكەیان كردووە.

دیاری قەرەداغی لەدایكبووی ساڵی 1967ی شاری سلێمانییە، خاوەنی  چەندین  ئەلبووم  و  گۆرانی  و كلیپە.


شاخەوان شێخانی 



وشە - رامیار جەواد