یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆدا، به‌رده‌وام دژایه‌تیی حكوومه‌تی كردووه و رێگری و گرفتی له به‌رده‌م كاره‌كانی حكوومه‌ت دروست كردووه، له سنووری سلێمانیش به‌رده‌وام كاری پێچه‌وانه‌ی كردووه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وام گرفت بۆ كاره‌كانی حكوومه‌ت له سنووره‌كه دروست ده‌كات، له‌باره‌ی داهات و مووچه و پڕۆژهكانیشهوه له‌بری هاوكاری، كه‌چی رێگره.
یه‌كێتی له‌وه‌ته‌ی كابینه‌ی نۆ هه‌یه بۆ دژایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم، له به‌غدا به‌رده‌وام له پیلانگێڕاندایه و له په‌رله‌مانی عێراقیش چی كوردستان لاواز بكات، وه‌ك یاسای بودجه‌ی 2023-2025، له‌گه‌ڵ شیعه‌كاندا دژی كوردستان كاری كرد و دواتریش ده‌ركه‌وت بودجه‌كه پڕ كراوه له بۆمب دژی كوردستان و مووچه‌خۆرانی، دیارترینیان خواردنی سێ مووچه‌ی ساڵی رابردووه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه و بیانووه‌كه‌یشیان ئه‌وه‌یه كه یاسای بودجه‌ی به‌شی كوردستانی هه‌ر به‌وه‌نده داناوه كه دراوه. هه‌روه‌ها به‌رده‌وام دژایه‌تیی پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" ده‌كه‌ن و به‌غدا هان ده‌ده‌ن دژی كوردستان، به‌ڵام ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، ئێمه به‌شداری حكوومه‌تین و خۆمان به خاوه‌نی ده‌زانین، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ره‌خنه نه‌گرین.
عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی مادام یه‌كێتی هه‌ر خه‌ریكی دژایه‌تیی كوردستانه، بۆچی له حكوومه‌ت ناكشێته‌وه؟ بۆ "وشه" ده‌ڵێ، ئه‌وانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن یه‌كێتی دژایه‌تیی حكوومه‌تی كردبێت، ته‌نیا ده‌یانه‌وێت ئاڵۆزی دروست بكه‌ن، یه‌كێتی پێی وایه خۆی خاوه‌نی حكوومه‌ته، خه‌ڵكێكی زۆری هه‌یه له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانتاری هه‌یه، ئه‌وانه‌ی كاری حكوومه‌ت ده‌كه‌ن هه‌ر له جێگره‌وه هه‌تا پۆسته‌كانی تر، كاریان خزمه‌تكردن بووه.
فه‌تاح باسی له‌وه‌ش كرد، كاتێك به‌رپرس و پۆست و په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی ره‌خنه ده‌گرن، واته یه‌كێتی فێر نه‌بووه ده‌نگه‌كان كپ بكات، شتێكی ئاساییه ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته ره‌خنه‌ی لێ بگیرێت و پێشنیاری بۆ بكرێت و پشتیوانیشی لێ بكرێت. ئه‌م لێدوانه له كاتێكدایه یه‌كێتی هه‌رگیز ره‌خنه‌ی نه‌بووه، به‌ڵكو دژی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌روه‌رییه‌كانی كوردستان كار ده‌كات.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كێتی هه‌ر له جێگره‌كانی هه‌تا وه‌زیره‌كانی و پۆسته‌كانی خوارتر له حكوومه‌ت ده‌وامیان كردووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی بۆ دژایه‌تی حكوومه‌ت نه‌بووه، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ش نییه مادام به‌شدارن نابێت ره‌خنه و گله‌یی بكه‌ن، حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداریكردنه، به‌رپرسیارێتییان هه‌ڵگرتووه به‌پێی پێگه و به‌ركه‌وته‌مان له حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ریش پێی وابێت نابێ ره‌خنه بگرن ئه‌وه به‌و جۆره نییه و ره‌خنه ده‌گرین.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، به‌شداره‌كانی حكوومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی خۆیان نه‌بووه، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بوایه ده‌بوو لایه‌نی به‌رانبه‌ر گله‌یی هه‌بوایه له یه‌كێتی، پێم وایه كابینه ئه‌دایه‌كی باشی نه‌بووه. له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه‌واته بۆچی ناكشێنه‌وه و رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه ببینن؟، گه‌ڵاڵی گوتی، یه‌كێتی خه‌باتی كردووه و قوربانی داوه و خوێنی داوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له حكوومه‌ت بكات، به‌شداری یه‌كێتی له حكوومه‌ت خێر نییه به حزبه‌كه، ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئێمه گله‌ییمان هه‌یه و ده‌بێت له حكوومه‌ت بچینه ده‌ره‌وه.
ئه‌و بۆچوونانه‌ی یه‌كێتی به‌لای چاودێرانی سیاسییه‌وه جۆرێكه له یاریكردن و پڕۆژه‌یه‌كی رێكخراوه بۆ له‌كه‌داركردنی داوده‌زگای كوردستان و لاوازكردنی ئه‌و ئه‌زموونه یاساییه تاقانه‌ی كورد. بۆیه سیاسه‌ته‌كه به‌جۆرێك ئاراسته ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر شانازییه‌ك هه‌بوو، ده‌ڵێن ئێمه‌یش به‌شدارین و هه‌ر تهنگژهیهكیش ڕوو بدات، یه‌كێتیش راسته‌وخۆ ده‌بێته دژی حكوومه‌ت كه ئه‌مه له هیچ ئه‌ته‌كێتێكی حوكمڕانیدا نه‌بووه هاوبه‌شی سه‌ره‌كی حوكم، دژی پڕۆژه و كاره‌كانی حكوومه‌ته‌كه بێ.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا زۆرترین دژایه‌تیی حكوومه‌تی كردووه
هیوا ره‌شید چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ماوه‌ی رابردوودا زۆرترین دژایه‌تیی حكوومه‌تی كردووه، دژایه‌تیی جیایه له ره‌خنه، چونكه ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر شتێكی ئاسایی و گرنگه، به‌ڵام كاركردن بۆ لاوازكردنی حكوومه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌غداوه كردیان و ده‌یكه‌ن، ئه‌مه دژایه‌تیكردنه و ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و حزبه خۆی به خاوه‌نی حكوومه‌ت و ئه‌و ئه‌زموونه نازانێت، به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه پێویسته یه‌كێتیش به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت.
به‌گوته‌ی هیوا، "بابه‌تی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه راگیراوه و نانێرێت، هه‌موو دنیا باسی ئه‌مه ده‌كات و په‌ڕییه‌وه كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش و داوایان له سوودانی كرد، سته‌می مووچه رابگرن، كه‌چی یه‌كێتی دژی حكوومه‌تی خۆماڵی به‌كاری دێنێت و ڕووی به‌غدا سپی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه بۆ هه‌ژماری من و چه‌ندان دۆسیه‌ی تریش هاوشێوه‌یه و یه‌كێتی دژایه‌تیی حكوومه‌تی كردووه.
له به‌رانبه‌ردا هه‌ژماری من سیستمێكی بانكی سه‌رده‌مییه و فه‌رمانبه‌ری كوردستان ده‌كات به خاوه‌نی "ماسته‌ر كارت"ێكی نێوده‌وڵه‌تی كه ده‌توانێ پاره‌كه‌ی له هه‌ر كوێی دنیا سوود لێ ببینێ، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه مافی قه‌رز و گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی بۆ ئاسان ده‌بێ، ئه‌وه پێشكه‌وتووترین ته‌كنیكه كه له دنیادا به‌كار دێ، به‌ڵام یه‌كێتی به هه‌موو توانایه‌وه دژایه‌تیی ده‌كات و ده‌یه‌وێ كوردستان هیچ ره‌سیدێكی دارایی نه‌مێنێت و ببێت به كۆیله‌ی به‌غدا.
وشه/ تایبه‌ت