مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی عێراق ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، بۆ پاڵپشتی له گه‌لی فه‌له‌ستین، له‌ڕێی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان "درۆن"ه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر شارێكی ئیسرائیل.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی عێراق كه سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ بڵاوی كرده‌وه، له ڕێی درۆنه‌وه هێرشیان كردوه‌ته‌وه سه‌ر ناوچه‌ی ئوم رهشراشی سه‌ربه شاری ئیلات. ده‌ڵێن ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه.
مقاوه‌مه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی گوت، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل، پاڵپشتییه بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین له كه‌رتی غه‌زه كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، كۆمه‌ڵكوژیی تێدا ئه‌نجام داوه، بۆیه تا ئیسرائیل له هێرشه‌كانی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وانیش خاكی ئیسرائیل و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ده‌كه‌نه ئامانجی هێرشه‌كانیان.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكاسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه.
له‌و كاته‌وه سوپای ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه غه‌زه بۆردمان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانی شاره‌كه جگه له‌وه‌ی كه ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه، له ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له كوژرانی زیاتر له 35 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و زیاتر له 80 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران و له‌و كاته‌وه ته‌نیا 81 بارمته‌یان ئازاد كراون.