دانیمارك كۆمه‌ڵێك جۆر له تامه جیاوازه‌كانی ئیندۆمییه كۆرییه‌كانی له بازاڕه‌كان كشانده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت خواردنی ئه‌و ئیندۆمییانه ده‌بێته هۆی ژه‌هراویبوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یخۆن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی حوزه‌یران، پێگه‌ی ''
BBC'' بڵاوی كرده‌وه، دانیمارك كۆمه‌ڵێك ئیندۆمی له بازاڕه‌كان قه‌ده‌غه كرد كه له‌لایه‌ن كۆریای باشووره‌وه به‌رهه‌م هێنراون، ئیندۆمییهكان ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ماده‌ی ''كاپسایسین''یان تێدا بووه، ئه‌م جۆره ماده‌یه ئه‌گه‌ر به شێوازێكی زۆر به‌كار بهێنرێت، ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و ژه‌هراویبوون.
ئه‌و جۆره ئیندۆمییانهی كه دانیمارك كشاندوونیهتیهوه بریتین له هه‌ریه‌كه له، ''بولداك 3x مریشكی به به‌هارات و تیژ، 2x مریشكی به به‌هارات و تیژ و ستیوی مریشكی تیژ''.
ده‌زگای خۆراكی دانیماركی و كۆنترۆڵی جۆری ئه‌و وڵاته، هۆشداریی فه‌رمی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و جۆرانه له ئیندۆمی بڵاو كردووه‌ته‌وه، خواردنی ئه‌و ئیندۆمییانه له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه ده‌بێته هۆی تێكدانی باری ته‌ندروستییان.
ئێسته دانیمارك داوای كردووه ئه‌و ئیندۆمییانه ڕه‌وانه‌ی كۆریای باشوور بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ڕاگه‌یاندنی مه‌ترسییه‌كانی خواردنیان.
ئیندۆمییهكان له‌لایه‌ن كۆمپانیای ''سامیانگ''ی كۆرییه‌وه به‌رهه‌م دێن، كۆمپانیاكه له ساڵی 1960 به دواوه ده‌ستی كردووه به دروستكردنی ئیندۆمی و ناوبانگی ڕۆیشتووه له دنیادا، قه‌ده‌غه‌كردنی ئیندۆمییهكه ده‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازی لێ كه‌وته‌وه، هه‌ندێك پێیان وایه كۆنترۆڵی جۆری دانیمارك زۆر تونده و به‌زه‌یی نییه به كۆمپانیا خۆراكییه‌كان.