له سلێمانی به‌قاڵ و ده‌ستگێڕه‌كان په‌تاته‌ی زه‌ردی ئێرانی ده‌فرۆشن و ئه‌وه‌ش هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی په‌تاته‌ی ئێرانی هاورده كراوه، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هاورده‌ی په‌تاته نییه و خۆبژێوه، جووتیاران له‌م رووداوه نیگه‌رانن و به‌رپرسی عه‌لوه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌و په‌تاته ئێرانییه هی كۆگه‌كانه ماوه‌ته‌وه.
له كاتی سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كێڵگه‌یه‌كی په‌تاته، جووتیاران داوایان له سه‌رۆكی حكوومه‌ت كرد، هاورده‌كردنی په‌تاته له مه‌رزه‌كانی سنووری سلێمانی رابگرێت، چونكه تووشی زیانی زۆر بوون و به‌هۆیه‌وه به‌رهه‌می ناوخۆ ساغ نابێته‌وه.
خه‌سره‌و جاف جووتیاری نموونه‌یی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێسته كاتی پێگه‌یشتن و هه‌ڵكه‌ندنی به‌رهه‌می په‌تاته‌یه، ئه‌وه‌ی خۆراكییه خراوه‌ته بازاڕه‌وه، ئه‌وه‌ی پیشه‌سازییه مانگی حه‌وت پێ ده‌گات، ته‌نیا به یه‌ك لۆری په‌تاته‌ی هاورده، بازاڕی په‌تاته‌ی ناوخۆ ده‌شكێنێت، چونكه په‌تاته وه‌ك خه‌یار و ته‌ماته و پیاز نییه رۆژانه بڕێكی زۆرمان پێویست بێت.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، زه‌وی هه‌یه رۆژانه پێنج لۆری په‌تاته‌ی لێ كۆ ده‌كرێته‌وه، پێویستیی هه‌رێم دابینه له په‌تاته، ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت له عه‌لوه‌كان په‌تاته‌ی هاورده هه‌یه، له كاتێكدا له په‌تاته پێویستیان به هاورده نییه، چونكه جووتیار هه‌یه هه‌زار دۆنم زه‌ویی كردووه به په‌تاته، جووتیار هه‌یه 700 دۆنمی چاندووه، هه‌ر ئه‌و جووتیاره‌ی كه هه‌زار دۆنمی چاندووه پێویستی ناوخۆی پێ مسۆگه‌ره.
زیاتر گوتی، ئێسته یه‌ك كیلۆ په‌تاته‌ی ناوخۆ له نێوان 300 بۆ 450 دیناره، هه‌ر هاورده‌یه‌كی په‌تاته له هه‌ر شوێنێكه‌وه، یان ره‌نگه له عێراق هاورده بكرێت و بێته بازاڕه‌كانی هه‌رێم، كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆ هه‌یه.
په‌تاته‌ی هاورده راگیراوه و ئه‌وه‌ی هه‌یه له بازاڕه‌كان هی ناو كۆگه‌كانه
سه‌روه‌ر عه‌لی به‌رپرسی سه‌ندیكای عه‌لوه‌ی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌تاته‌ی هاورده راگیراوه و ئه‌وه‌ی هه‌یه له بازاڕه‌كان هی ناو كۆگه‌كانه ماوه‌ته‌وه و ئێسته په‌تاته له هیچ شوێنێكه‌وه نایه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌مڕۆشه‌وه لیژنه‌كانی قایمقامییه‌ت له‌ناو عه‌لوه‌ی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكیان ئه‌نجام داوه و په‌تاته‌ی ئێرانی هه‌بێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن.
كۆسار هه‌ورامی ئه‌ندازیاری كشتوكاڵ، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له به‌رهه‌می په‌تاته‌دا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و به‌رهه‌می ساڵانه زۆر له پێویستی ناوخۆ زیاتره، له سنووری هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی ساڵانه ئه‌وه‌نده په‌تاته به‌رهه‌م دێت كه به‌س بنێرێته ده‌ره‌وه، هه‌ر جۆره هاورده‌یه‌ك له‌م كاته‌دا زیانی هه‌یه، به‌ڵام به‌دواداچوون كراوه و ئه‌و په‌تاته‌یه‌ی له بازاڕ هه‌یه به‌ناوی ئێران، هی كۆنه و له كۆگه‌كان ماوه‌ته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی به‌رهه‌مێكی زۆری په‌تاته‌یه و ساڵانه به سه‌تان هه‌زار تۆ‌ن په‌تاته به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و هه‌لی كاری زۆری بۆ هاووڵاتییانی ناوچه‌كه ره‌خساندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له پێویستیی ناوخۆ زیاتره و به‌شێكی ره‌وانه‌ی شاره‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ساڵانه حكوومه‌ت به ده‌یان هه‌زار تۆ‌ن په‌تاته ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
وشه/ تایبه‌ت