ناتۆ 300 هەزار سەربازی خستە ئامادەباشییەوە

:: PM:07:01:13/06/2024 ‌

بەرپرسێكی باڵای هاوپەیمانیی ناتۆ ڕای گەیاند، وڵاتانی ناتۆ 300 هەزار سەربازیان خستووەتە ئامادەباشیی تەواوەوە و بەربەستی "بیسر"یان شكاند.

ئەمڕۆ پێنجشەم، 13ی حوزەیران، بەرپرسێكی باڵای ناتۆ بە "ڕۆیتەرز"ی گوتووە، هەموو ئەگەرەكان خراونەتە سەر مێزی گفتوگۆ و دواجار توانرا بەربەستی بیسر بشكێنن كە بریتییە لە بەربەستی 300 هەزار سەرباز بۆ ئامادەباشیی تەواو بۆ هەر ئەگەرێك.

ئەو 300 هەزار سەربازە لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانیی ناتۆوە، دراوەتە هاوپەیمانێتییەکە، بەرپرسێکى ناتۆ دەڵێ، پێمان گوتراوە دەتوانین بە هەموو شێوەیەك بڕیار لەسەر هێزەکە بدەن.

وێڕای ئەوەی لە ساڵی پارەوە هاوپەیمانییەكە خەریكی پلانە بۆ ئەوەی بەربەستی بیسر بشكێنێت و توانای سەربازیی بگەیەنێتە سەروو 300 هەزار، بەڵام هێشتا ئەوەیان نەدركاندووە كە دەیانەوێت لە كوێ كردەی سەربازی ڕابگەیەنن، ئەگەرچی ئاماژەكان هەمووی بەرەو شەڕی ئۆكرانیا دەڕوات.


وشە - عەبدوڵا عومەر