سبەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و ناوخۆ دابەش دەكرێت

:: PM:10:14:13/06/2024 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، سبەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و ناوخۆ دابەش دەكرێت. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 13ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە، سبەی هەینی 14ی حوزەیران مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی پێشمەرگە و ناوخۆ دابەش دەكرێت. 

دارایی روونی كردووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە سبەی دەوامی سەرجەم ئەو بانكانە كراوە دەبێت كە ئەركی دابەشكردنی مووچەی ئەو چین و توێژانەیان لە ئەستۆ دایە.


وشە - پۆڵا مەحموود