زۆرینه‌ی موسڵمانان چیرۆكی هاتنه‌كایه‌ی قوربانیكردن ده‌زانن، به‌ڵام قوربانی چه‌ندان مه‌رجی هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی له شەریعه‌تی ئیسلامی مه‌رجه‌كانی دیاری كراون، بۆیه پێویسته ئه‌و موسڵمانه‌ی كه بڕیاری قوربانی ده‌دات، ته‌واوی مه‌رجه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت تا قوربانییه‌كه‌ی به دروستی بڕوات.
به‌گوێره‌ی مه‌رجه‌كان، ئه‌وه‌ی نیه‌تی قوربانیی هه‌یه له سه‌ره‌تای مانگی "زی الحجه" و تا ئه‌وكاته‌ی قوربانییه‌كه‌ی ده‌كات نابێت هیچ موو و نینۆكی له خۆی بكاته‌وه، ئه‌م كاره تایبه‌ته به سه‌رۆك خێزان، بۆ هاوسەر و منداڵه‌كانی دروسته موو و نینۆكیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها، نیه‌تی ئه‌م عیباده‌ته له دڵ دایه و ده‌بێت مه‌به‌ست له قوربانییه‌كه ته‌نیا ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره بێت و ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی قوربانی پێ ده‌كرێت بریتیه له (وشتر، مانگا، مه‌ر، بزن) به‌جۆرێك وشتر ده‌بێت پێنج ساڵی ته‌واو كردبێت، مانگا ده‌بێت دوو ساڵی ته‌واو كردبێت، بزن ده‌بێت یه‌ك ساڵی ته‌واو كردبێت و مه‌ڕ ده‌بێت شه‌ش مانگی ته‌واو كردبێت.
ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ی ده‌كرێته قوربانی، نابێت شه‌ل و كوێر بێت و نابێت نه‌خۆش و پیر و لاواز بێت، كاتی سه‌ربڕینی قوربانی له دوای نوێژی جه‌ژنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا كاتی خۆرئاوابوونی چواره‌مین رۆژی جه‌ژن "به شه‌و و رۆژی ئه‌م چوار رۆژ و شه‌وه" دروسته به‌ڵام به رۆژ باشتره.
وه‌ك له مه‌رجه‌كاندا هاتووه، مه‌ڕێك یان بزنێك بۆ سه‌رۆك خێزان و ماڵ و منداڵه‌كه‌ی ده‌بێت، وشتر یان مانگا بۆ حه‌وت سه‌رۆك خێزان و ماڵ و منداڵه‌كه‌یان ده‌بێت. هه‌روه‌ها دروسته گۆشتی قوربانییه‌كه بكه‌ی به سێ به‌ش له‌م سێ به‌شه به‌شێكی بۆ خۆت و ماڵ و منداڵت هه‌ڵی بگری و بیخۆی وه به‌شێكی بكه‌ی به دیاری بۆ خزم و دۆسته‌كانت كه ئه‌م دیارییه كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ندیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام دروست نییه هیچ له قوربانییه‌كه بدرێت به "قه‌صاب" به‌رانبه‌ر به ئه‌ركی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌كه به‌ڵكو ده‌بێت پاره‌ی به‌جیا پێ بدرێت، به‌ڵام دروسته گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كه وه‌ك خێر یان دیاری پێی بدرێت.