مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی ئاراستەی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی عەلییەی قادری كەسنەزانی لە جیهان كرد بەهۆی كۆچیی دوایی كوڕەكەی.
ئەمڕۆ یەكشەم 16ـی حوزەیران، لە پرسەنامەیەكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی عەلییەی قادری كەسنەزانی لە جیهان، بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد) ی كوڕی بەڕێزتانم بیست ، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەكەم و هاوبەشی خەمتانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕیزەكەتان ببەخشێت.